جیک: هیوادارین جەژنی ڕەمەزان ببێتە ئامرازی ئاشتی و یەکسانی

کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بە ڕاگەیاندراوێک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد و گوتی: "جەژن هێمای ئاشتی کۆمەڵایەتیی و ئارامییە."

بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا هیوای خواست جەژن ببێتە هۆکاری هێنانەئارای ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری ژیانی گەلان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر هێماداری جەژنی ڕەمەزان و هاتووە: "جەژن گوزارشتە لە بەرپرسیارێتی موسڵمانان و شوکرانەبژێرییە بۆ خودا. سیمبوڵی حەسرەتی مرۆڤەکانە بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئارامی."

جیک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هیوای خواست جەژن ببێتە هۆکارێک بۆ بونیادنانی جیهانێکی ئاشتی، یەکسان و دادپەروەری بۆ گەلی کورد و هەموو گەلان و گوتی: "هیودارین جەژنی ڕەمەزان ببێتە ئامرازی هێنانەئارای ژیانی ئاشتی و یەکسانی."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەی جیکدا ئەمە گوتراوە: "جەژنی ئاشتی و ئارامی لە هەمووان پیرۆز بێت، ڕەمەزان پڕۆسەیی پەرستن و خۆپاکردنەوەیە."