ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" پەیوەست بە پرسی کورد لە تورکیا ڕوانگەیەکی نوێی پێشکەش کرد و سەبارەت بە پڕۆسەی چارەسەری هەنگاوێکی نوێی نا. ئەم بانگەوازە لە بەرانبەر نزیکایەتی دەوڵەت کە بە ساڵان پرسی کورد وەک بابەتێکی تیرۆر دەبینێت، هەڵوێستێکی بەهێزی نیشان دا. ڕێبەر ئاپۆ لەم بانگەوازەدا ئاماژەی بەوەدا پرسی کورد تەنها پرسێکی ئاسایشی نییە، لە هەمانکاتدا پرسێکی مێژوویی، کەلتووری و کۆمەڵگەییشە. پەیوەست بەمەوە دووپاتی کردەوە دەبێت ئەم پرسە بە ڕێگای دیموکراتیک و سیاسی چارەسەر بکرێت.
بانگەوازەکە ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها لە تورکیا و کوردستان، لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییشدا دەنگی دایەوە. وەزیری پێشووی پشتیوانی کۆمەڵگەی ئیتاڵیا پاولۆ فێرەر لەسەر بانگەوازە مێژووییەکە و پێشهاتەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
پاولۆ فێرەر لە سەرەتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر ئەرێنی یە و گوتی: "بانگەوازەکەی ئۆجالان بە ئەرێنی دەبینم، هەروەها لە لایەکی دیکەشەوە بانگەوازەکەی ئۆجالان ئەرێنی یە، کە ڕێگەی بۆ دیالۆگ کردۆتەوە. پەکەکەش پەیوەست بەمەوە ڕایگەیاند بۆ دیالۆگ ئامادەن. ئێستا بابەتی گرنگ دەستپێکردن و پەرەپێدانی ئەم پڕۆسەیە. سەرەڕای ئەوەی ئۆجالان لە زینداندایە، ئەم پڕۆسەیە بەڕێوەدەبات."
فێرەر لە بەردەوامی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت دەوڵەتی تورک هەنگاوی پێویست بنێت و گوتی: "زیندانی کردنی ئۆجالان، هەڵوێستی دەوڵەت لە بەرانبەر پڕۆسەکە نیشان دەدات. گەر تورکیا دەیەوێت ئەم پرسە بە ڕێگەی سیاسی چارەسەر بکات، دەبێت هەنگاوی پێویست بنێت. بۆ سەرکەوتنی بانگەوازەکەش دەبێت هەلومەرجی تێکۆشانی گونجاو بۆ ئۆجالان دابین بکرێت. بە تایبەتیش دەبێت ئەمنیەتی گەلی کورد لە تورکیا دابین بکرێت. دەبێت لە ئەوروپاوە، پشتیوانی بانگەوازەکەی ئۆجالان بکەین، وەک هەنگاوێکی ئەرێنی ببینین و هەوڵبدەین دەوڵەتی تورک هەڵوێستێکی سەرکوتکەرانە نیشان نەدات. سەرکەوتنی بانگەوازەکەی ئۆجالان بە پێشخستنی تێکۆشانی سیاسی بە دی دێت."
لە بەردەوامی قسەکانییدا پاولۆ فێرەر ئاماژەی بەوەدا یەکێک لە هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێشکەوتنی پڕۆسەکە ئەوەیە پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکرێت و گوتی: "بە ڕاستی یەکێتی ئەورووپا چارەسەری نییە، بەڵکو بەشێک لە کێشەکەیە. دەتوانین ئەمە لە هەڵوێستی لە بەرانبەر سووریادا ببینین. وەک هێزە چەپەکانی ئەوروپا دەبێت ئەم پڕۆسەیە باش هەڵسەنگێنین و پشتگیری بانگەوازەکەی ئۆجالان بکەین. لەم چوارچێوەیەشدا بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکرێت، دەبێت بەرخۆدان بکەین. دەبێت ئەم تێکۆشانە لە هەموو شوێنێک بەڕێوەببەین. هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەوروپا ئەرێنی ترە. بۆمن هەنگاوی یەکەم ئەوەیە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکرێت و دەبێت کەمپین دەست پێ بکات. بەم شێوەیە دەبێت پڕۆسەی ئاشتی و دیالۆگ دەست پێ بکات. هەروەها دەبێت هەڵمەتی پەیوەست بە ئازادی جەستەیی ئۆجالان بەردەوام بێت و فراوان بکرێت. چونکە ئەم هەلومەرجەی لە ئێستادا ئۆجالان تێیدایە قبوڵ ناکرێت و نایاساییە. گەر ئۆجالان ئازاد ببێت و خۆی ئەم پڕۆسەیە بەڕێوەببات، دەکرێت ئەم پڕۆسەیە بە ئاسانی پێشبکەوێت."
وەزیری پێشوویی پشتیوانی کۆمەڵایەتی ئیتاڵیا پاولۆ فێرەر لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "تاوەکو سەرۆکی سیاسی و مێژوویی تەڤگەرەکە خاوەنی دەرفەتی قسە کردن نەبێت، ئەم پڕۆسەیە پێشناکەوێت. ئەمە زۆر ڕوونە. هەربۆیە دەبێت لە ئێستاوە دەست بە تێکۆشان بکرێت و هەنگاوی پێویست بنرێت. بە بڕوای ئۆجالان، پرۆسەی ڕزگاریی گەل پەیوەستە بە توانای گۆڕینی هێزە دژبەرەکان. هەروەها دیسان دەمەوێت سەرنج بخمەسەر گرنگی ئازادبوونی ئۆجالان. چونکە بە ڕاستی ئازادی ئۆجالان لە بەرانبەر چارەسەری پرسەکان لە تەواوی هەرێمەکە وەک دەرفەتێکی مێژووییە."