ڕووکەن ئەحمەد: پێویستە گەلی سوریا خۆیان ئایندەی خۆیان بونیادبنێن
ئەندامی پەیوەندی و هاوپەیمانێتی سیاسەتە دیموکراتیکەکانی کۆنگرە ستار ڕووکەن ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، یەکێتی گەلان و سیستەمی دیموکراتیک پێویستییە بۆ بونیادنانی ئایندەی سوریا.
ئەندامی پەیوەندی و هاوپەیمانێتی سیاسەتە دیموکراتیکەکانی کۆنگرە ستار ڕووکەن ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، یەکێتی گەلان و سیستەمی دیموکراتیک پێویستییە بۆ بونیادنانی ئایندەی سوریا.
ئەندامی پەیوەندی و هاوپەیمانێتی سیاسەتە دیموکراتیکەکانی کۆنگرە ستار ڕووکەن ئەحمەد بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پرۆسەی سیاسیی ئێستای سوریا بە قۆناغێکی کاریگەردا تێپەڕ دەبێت، ئاماژەی بەوەشدا هەڵبژاردن و حکومەتی نوێی سوریا تەنها لایەنێک بەڕێوەیی دەبات و دەسنیشانی کرد لەم قۆناغەدا مافەکانی ژنان ئاستەنگ کراون و گوتی: "ژنان چەندین ساڵە لە بەرخۆداندان و پێویستە ڕێگری لەم گرتنەبەرانەی حکومەت لە دژی ژنان بکرێت."
'سیاسەتەکانی حکومەتی دیمەش بەگوێرەی بەرژوەندی گەل نییە'
ڕووکەن ئەحمەد دەسنیشانی کرد پێویستە دۆخی ئێستایی سوریا بە ڕیگەچارەی سیاسیی تێپەڕبکرێت و ئاماژەی بەوەدا سیاسەتەکانی ئیدارەی شام بە گوێرەی بەرژەوەندی گەل نییە و گوتی: "هەڵبژاردن و دامەزراندی کۆمیتەکان لە ئاستی ناوخۆییدا قەتیس بووە، خواست و داوکارییەکان خەڵکی پشتگوێ خراون." ڕووکەن جەختی لەوەکردەوە دەبێت سیستەمی دیموکراتیکی لە سوریادا جێگیربکرێت و دەسنیشانی کرد ڕژێمی ئێستا ناتوانێت وەڵامی خواستەکانی گەل بداتەوە.
'دەبێت لە دەستووری نوێدا مافی ژن و گەل پارێزراوبێت'
لە بەردەوامی قسەکانییدا ڕووکەن ئەحمەد دەستنیشانی کرد کۆمیتە و پرۆسەکانی هەڵبژاردن لە سوریادا کاریگەرییەکانی سنوردارە و گوتی ئەو هەوڵانە لە لایەن لایەنێکی دیاری کراوەوە پەرەی پێدراوە و بەرژوەندی هەموو سوریەکان ناپارێزێت و گوتی: "دەبێت دەستووری نوێی سوریا ڕەخسێنەری مافی یەکسانی ژنان و گەل بێت."
لە درێژەی قسەکانییدا ڕووکەن کۆمەڵکووژییەکانی سەر گەلی عەلەوی لە سوریا شەرمەزار کرد و گوتی: "کۆمەڵکووژییەکانی سەر عەلەوییەکان درێژەی هەیە. ئەم کۆمەڵکووژیانە لە سوریادا دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ناسنامەی فرەی گەلانی سوریا."
لە کۆتایی قسەکانییدا ڕووکەن ئەحمەد جەختی کردەوە لەوەی دەبێت پرۆسەی سیاسیی لە سوریادا بە گوێرەی خواستەکانی گەل بێت و گوتی: "دەبێت سیستەمێکی دیموکراتیکی دامەزرێنرێت و هەموو گەلانی سوریا لە خۆدا جێ بکاتەوە و گەلانی سوریا خۆیان ئایندەی خۆیان بونیاد بنێن."