بۆ جاری سێهەم بەردانی قادیر ئایدەمیری زیندانیکراو هەڵپەسێندرا
بەردانی قادیر ئایدەمیر کە لە گرتووخانەی ئەلئەزیز زیندانی کراوە، بۆجاری سێهەم هەڵپەسێندرا.
بەردانی قادیر ئایدەمیر کە لە گرتووخانەی ئەلئەزیز زیندانی کراوە، بۆجاری سێهەم هەڵپەسێندرا.
بەردانی قادیر ئایدەمیر کە لە گرتووخانەی ئاسایشی باڵایی ئەلئەزیز لە زینداندایە، بە بڕیاری دەستەیی ئیداری و چاودێری بە پاساوی "پەشیمان نەبوون" بۆ سێهەم جار هەڵپەسێندرا.
بەردانی ئایدەمیر کە ماوەی ١٣ ساڵە لە زینداندایە، جاری یەکەم لە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٤ بۆ شەش مانگ هەڵپەسێندرا.
لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤دا جارێکی دیکە بەردانی هەڵپەسێندرا.
کۆتاجار لە ٢٧ی ئادار کە دەبوایە بەردرایە، بە هەمان پاساو بۆ شەش مانگی دیکە بەردانی هەڵپەسێندرایەوە.