جەژنی ژیانەوە لە فرایبۆرگ پیرۆزکرا
کوردستانیانی نیشتەجێی فرایبۆرگ، ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئابیان بە چالاکییەک پیرۆز کرد.
کوردستانیانی نیشتەجێی فرایبۆرگ، ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئابیان بە چالاکییەک پیرۆز کرد.
هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە شاری فرایبۆرگ لە ئەڵمانیا پیرۆزکرا.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان دەستی پێ کرد.
هاوسەرۆکی مەجلیسی گەل لە فرایبۆرگ، جەژنی ژیانەوەی پیرۆز کرد و گوتی: "فیشەکی یەکەم لەنێو مێشکی کورد تەقی. چونکە ئێمەی لە خەوی مردن هۆشیار کردەوە. کوردی مردووی زیندووکردەوە".
هەروەها سیاسەتمەدار عەبدوڵا دەمیرباش لە ئاهەنگەکە قسەی کرد. پاش وتەکان، بە سترانەکانی هۆزان ئاخین، هۆزان بیرهات و هۆزان شیڤان عامودێ، ڕیزی هەڵپەڕکێ بەسترا.