ڕۆڵەکانی ئاگر چەندین ئۆتۆمبێل و کارگەی فاشیستەکانیان سوتاند

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە ٣ شاردا چەندین ئۆتۆمبێل و کارگەی فاشیستەکانیان سوتاندووە.

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند، لە ٣ شاردا لە دژی فاشیستەکانی ئاکەپە - مەهەپە چالاکییان ئەنجام داوە. لەچالاکییەکەدا چەندین ئۆتۆمبێل و کارگەی فاشیستەکان سوتێنران.

سەبارەت بە چالاکییەکان ئەم زانیاریانەی خوارەوە بڵاوکراونەتەوە:

"لە ٩ی ئایاردا فرۆشگایەکی بیم (BÎM) لە شاری قۆنیا سوتێنرا.

ڕۆژی ١١ی ئایار کارگەی ئۆتۆمەرتی ڕاسیم جەیلانی مەهەپەیی لە ناوچەی پیشەسازیی ئەنادۆڵ لە سەلجوقلوی پارێزگای قۆنیا سوتێنرا.

لە ١٠ی ئایاردا ٣ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بازاڕی ئاکەپەییەکان لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین سووتێنران.

لە ١٠ی ئایار لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە ئۆتۆمبێلێک سوتێنرا.

لە ١٤ی ئایاردا تایەی ٣ ئۆتۆمبێل لە ئەدەنە تەقێنران".

ژ.ت