کاردانەوەکان بەرامبەر بەئامانجگرتنی کارمەندانی ژن تیڤی بەردەوامە
کاردانەوەکان بەرامبەر بەئامانجگرتن و کوشتنی کارمەندانی ژن تیڤی لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، بەردەوامە.
کاردانەوەکان بەرامبەر بەئامانجگرتن و کوشتنی کارمەندانی ژن تیڤی لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، بەردەوامە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٣ ی حوزەیران لە نزیک گوندی تەل شەعیر، لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ_عامودا، بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کارمەندانی ژن تیڤی. لە ئەنجامی هێرشەکەدا نەجمەدین فەیسەڵ حاجی سینان شەهید بوو، پەیامنێری کەناڵەکە دەلیلە عەگید بریندار بوو.
"عەگید نەشتەرگەری بۆ کراوە"
ئەندامی مەجلیسی بەڕێوەبەری ژن تیڤی، دجێل عەتۆ، قسەی لەگەڵ کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەوانان کرد و گوتی: "دەلیلە عەگید لە نەشتەرگەری دەرچووە و ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە".
شەریف مەنسوور، ڕێکخەری بەرنامەی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنوانان، گوتی: "زۆر دڵگرانین بەم هێرشە دڵتەزێنەی شەهیدبوونی نەجمەدین فەیسەل، کارمەندی کەناڵی ژن تیڤی و برینداربوونی ڕۆژنامەوان دەلیلە عەگیدی لێ کەوتەوە".
کۆمیتەکە پەیامێکی ئاراستەی نووسینگەی سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکیا کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک نەدراوەتەوە.
"شکستیان هێناوە، ئەمجارە سڤیل و ڕۆژنامەوانان دەکەنە ئامانج"
تەڤگەری ئازادی پەیوەست بە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بە ئامانجی کوشتنی خەڵکی سڤیل و سرووشتی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەریلا شکستی هێناوە، بۆیە هێرش دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکە ئەنجامی دەدات گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، دەوڵەتی تورک ڕاستەوخۆ ژنان و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج.
پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی بەڵگەنامەکردنی مێژووی ژنانی ئازادە و هێزە نێونەتەوەییەکان بە بێدەنگی خۆیان پاساو دەدەنە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئۆفیسی ژنانی پارتە سیاسییەکان لەبەردەم بارەگای کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا لە ڕەقە گردبوونەوە، ڕاگەیاندراوێکیان دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خوێندوە.
ئەندامی دەستەی هەماهەنگی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا لە ڕەقە، نەسرین ئەلحەسن، ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە. هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پڕۆژەیەکی دیموکراتیک و ئەخلاقییە و مافی هەموو پێکهاتەکان دەپارێزێت و گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەموو ڕێککەوتن و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات".
پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان، بانگەوازی لە کۆمەڵگەی