کارتاڵ: پێویستە گەلی کورد خاوەنداری لە گەریلا بکات
رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل لە کۆنگرەی جەدەکە-سە دا قسەی کرد و رایگەیاند کە پێویستە کورد خاوەنداری لە گەریلا بکات.
رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل لە کۆنگرەی جەدەکە-سە دا قسەی کرد و رایگەیاند کە پێویستە کورد خاوەنداری لە گەریلا بکات.
کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە – سە) کە لە ١١ ئەنجومەن و ٤ دەستپێشخەری پێک دێت، ٨مین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە شاری گیرلافینگەنی سویسرا ئەنجامدا. لە هۆڵی کۆنگرەکەدا ئاڵاکانیی کەجەکە، وێنەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵواسران.
لە کۆنگرەکەدا رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل ئامادە بوو. دوای ئەوەی دیوانی کۆنگرەکە هەڵبژێردرا، بۆ یادکردنەوەی شەهیدان کوردستان خولەکێک ڕێزگیرا.
موراد جەیلان ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە – ئە بە ناوی دیوانی کۆنگرەکە قسەی کرد و رایگەیاند کە ئەم کۆنگرەیە دیاریە بۆ گەریلاکانی کورد کە لە چیاکانی کوردستان بە تایبەتی لە زاپ بەرخۆدان دەکەن. لەسەر ئەمەش کوردستانیان دروشمی 'بژی بەرخۆدانی گەریلایان' وتەوە.
'بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلا'
دواتر رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل قسەی کرد و رایگەیاند کە گەریلا بە شێوەیەکی بێوێنە بەرخۆدان دەکات و پێویستە گەلی کورد وڵامی بەرخۆدانەکە بداتەوە. کارتاڵ باسی ئەوەشی کرد کە دەوڵەتی تورک بە تاکتیک هێرش دەکات و وتی، " وادەزانێت کە لەبەرانبەر گەریلا سەردەکەوێت. دەیەوێت باوەڕی پێبهێنێت. بەڵام گەریلا لە بەرانبەر ئەم پیلانگێڕیە رێبازی نوێی شەڕ بەکاردەهێنێت. ئەم رێبازەی شەڕ ئەنجامی زۆر ئەرێنی لەگەڵ خۆی هێناوە. دەوڵەتی تورک و هاوڕێکانی شکست دەهێنن. بەرخۆدانی گەریلا بووەتە هیوا بۆ کورد. پێویستە ئێمەش مۆڕاڵی لێوەربگرن."
'دەوڵەتی تورک ناتوانێت سەربکەوێت'
کارتاڵ رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە بەرانبەر تەڤگەری کورد شەڕێکی گەورە بەڕێوە دەچێت و وتی، " بەڵام دەوڵەتی تورک ناتوانێت سەرکەوێت. دوای دەستپێکردنی شەڕی ئوکراینا جارێکی دیکە خۆی تاقیکردەوە. هێزی تەکنیکی بەکارهێنا. لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتیەکان دەیانەوێت ڕێرەو بۆ غاز دروست بکەن. هەوڵ دەدەن عێراق بکەنە ناوەندێکی نوێ. کەبەرئەوەش لە بەرانبەر چەکی کیمیایی بێدەنگن."
دوای قسەکردن راپۆرت خوێندرایەوە. کۆنگرە بە هەڵبژاردنی ئەندامانی دیوانی هاوسەرۆکایەتی و هاوسەرۆکانی جەدەکە – سە کۆتایی هات.
ف.ق