کارتال پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا: شانازی دەکەم تاکێکم لەنێو ئەم تێکۆشانەدا

زیندانی نەخۆش محەمەد کارتال، پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا، گوتی: "بە شانازییەوە تێکۆشانمان دەست پێ کرد و بەم شێوەیەش بەردەوام دەبین".

محەمەد کارتال (٥٠ ساڵ)، لە زیندانی ئۆدەمیش تیپی (T)  بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ بەندکرا بوو. لەبەردەم زیندانەکە کارتال لەلایەن بنەماڵەکەی و کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری بنەماڵەی بەندکراوان و حکومدراوانی ئیجە و بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە ناوچەی بوجا و توربالی و چەندین هاوڵاتییەوە پێشوازی لێ کرا.

کارتال گوتی: "دڵخۆشم بە ئازادبوونم، بەڵام دڵتەنگم بەهۆی مانەوەی هاوڕێکانم لە زیندان، حەسرەتی ئەو هاوڕێ زیندانییانە بەرخۆدانی ئەوانە. بە شانازییەوە دەستمانکرد بە تێکۆشان و بەو جۆرەش بەردەوام دەبین، شانازی دەکەم بەوەی تاکێکم لەنێو ئەم تێکۆشانە".

کارتال سوپاسی ئامادەبووانی کرد و گوتی: "ئەم پێشوازییە، پێشوازییەکی کەسی نییە، بەرەئەنجامی تێکۆشانی جڤاکە، وەک تاکێکی ئەم گەلە، هەردەم بە شانازییەوە دەژیم".

پاشان کارتال چووە لای خێزانەکەی لە شارۆچکەی گازیمەر، لەوێ بە دەهۆڵ و زوڕنا پێشوازی لێ کرا.