كاتی راگیرانی ٣٦ كه‌سه‌كه‌ درێژكرایه‌وه‌

كاتی راگیرانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌رماڵان له‌ ئه‌ده‌نه‌ و چه‌ندین شار ده‌ستگیركرابوو بۆ ٤ رۆژ درێژكرایه‌وه‌.

داواكاری گشتیی كۆماری له‌ ئه‌ده‌نه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی كولتور و هونه‌ری بنه‌وشی كردبووه‌ ئامانج، له‌ ٢٧ی حوزه‌یران بڕیاری هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵانیدابوو.

بۆ ٣٨ كه‌س بڕیاری ده‌ستگیركردن ده‌رچووبوو و له‌و چوارچێوه‌دا له‌ ئه‌ده‌نه‌، مێردین، مێرسین، وان و ئامه‌د هه‌ڵكوترابووه‌ سه‌ر ماڵان.

به‌ گشتیی ٣٦ كه‌س ده‌ستگیركرابوون. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌نه‌ ده‌ستگیركرابوون گواسترانه‌وه‌ بۆ ئه‌ده‌نه‌.

بۆ دۆسیه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون بڕیاری نهێنی ده‌رچووه‌ و تائێستاش وته‌یان لێوه‌رنه‌گیراوه‌.

ئه‌مڕۆ له‌به‌ر كۆتاییهاتنی ٤ رۆژی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری ٣٦ كه‌سه‌كه‌ هێنرانه‌ دادگای ئه‌ده‌نه‌، له‌سه‌ر داواكاری داواكاری گشتیی له‌لایه‌ن دادگای سزای سوڵحی ئه‌ده‌نه‌ ٤ رۆژی تر ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان درێژكرایه‌وه‌.

په‌رله‌مانتاری ئه‌ده‌نه‌ی هه‌ده‌په‌ كه‌مال په‌كۆز كه‌ له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌ده‌نه‌ لێدوانیدا، كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاره‌كه‌ نیشاندا.

په‌كۆز ده‌ستگیركردنه‌كانی وه‌ك "سیاسه‌تی تۆقاندن" هه‌ڵسه‌نگاند و باسی له‌وه‌كرد كه‌ كه‌سانی ده‌ستگیركراو له‌ ژێر ناوی ‘دیدار‘ به‌ زۆره‌ ملێ ده‌یانه‌وێت دانپێدانان بكه‌ن و تۆمه‌ت دروست بكه‌ن.

په‌كۆز باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ وه‌ك دوێنێ ئه‌مڕۆش سه‌ركه‌وتوو نابێت.

ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون به‌م جۆره‌یه‌: هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌پ) له‌ ئه‌ده‌نه‌ هێلین كایا و محه‌مه‌د كاراكاش، ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ عه‌بدولره‌حمان ئۆراڵ و ئه‌حمه‌د ده‌نیز، هاووته‌بێژانی ده‌به‌په‌ی ناوچه‌ی چوكۆروڤا شیلان تورگا و ئه‌نوه‌ر گوله‌ر، جێگیری سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌یحان فوندا بویروك و خه‌باتكارانی ناوه‌ندی كولتوری بنه‌وش ئیلیاس ئارزو، موراد گوربوز، سوعاد ئه‌كین و ژیان ساڤجی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی ئه‌ده‌نه‌ ئه‌حمه‌د ئاكدۆغان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په‌ مه‌زڵوم گۆك، چالاكوانی ته‌ژه‌ئا ئه‌مه‌توڵا ئاكچرای و سه‌ڤه‌ر ئوزون، هاوسه‌رۆكانی كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی و هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌سوكاریان شوێنبزر بوون له‌ به‌حری سپی (ئایكای-ده‌ر) سوبحیه‌ بایاڤ و ژیان ئاسڵان، مه‌عسوم ئوزون، زیلان چیچه‌ك، محه‌مه‌د ساروخان، خه‌یره‌دین ئۆز، محه‌مه‌د سه‌عید دیكمه‌ن، وه‌قاس دورگوت، ئه‌ڤین ئۆزبای، دیلان ییگیت، گوڵبه‌هار ئاكمان، یاشار ئاكمان، محه‌مه‌د سوڵمه‌ز، به‌دری شه‌نگول، زیلان تاش، ئایشه‌ سۆلمه‌ز، محه‌مه‌د ئایكوت، ره‌مه‌زان ده‌میرخان، عه‌بدوڵا ئایاڤ، و كه‌سێكی تر كه‌ ناوی نه‌زانراوه‌ ده‌ستگیركراون.

هـ . ب