ئەو گەنجانەی لەسەر بانگهێشتی مەجلیسی گەنجانی پارتی چەپی سەوز لە کادیکۆی ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە، لەگەڵ کاندیدەکانی پەرلەمان لە ناوچەی یەکەم هاکان ئۆزتورک و دێرسیم داغ و یاگمۆر کاڤاک کۆبوونەوە.
ئەو گەنجانە هەم لەگەڵ کاندیدەکان و هەم لە نێو خۆیاندا لەسەر هیواکانیان بۆ هەڵبژاردن گفتوگۆیان کرد، دواتر لە لە کادیکۆی ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە. پارێزەر یاگمۆر کاڤاک کاندیدی ناوچەی یەکەمی ئیستەنبوڵ، کە ئامادەی کۆبوونەوەی گەنجان بوو، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
'کۆتای بەو شتانە دیت، کە بەسەر گەنجانیاندا دەهێنا'
پارێزەر یاگمۆر کاڤاک ئەندامی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە / OHD) و کۆمەڵەى مافناسانی هاوچەرخ (چەهەدە / ÇHD) کار لەسەر مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا دەکات و وتی: "هەڵبژاردن بۆ ئێمە دوا چارەسەر نییە. تێکۆشانی ئێمە لە هەموو بوارەکاندا بەردەوام دەبێت. ئێمە لە هەڵبژاردنێکی وەهاداین، کە هەموو ئەو شتانەی ئاکەپە بەسەر گەنجانیدا هێناوە کۆتایی پێبێت. لەبەر ئەوەیە هەڵبژاردنە بۆ ئێمە گرنگە."
'هاوپەیمانیی تالیبان'
کاڤاک ڕایگەیاند، ئەو پرۆسەیە، کە بە کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ دەستی پێکرد بە تایبەتی بۆ گەنجان بوو بە "هاوپەیمانیی تالیبان" و وتی، "ئێمە لەدژی ئەو جۆرە بیرکردنەوە و عەقڵیەتە. ئەو کرێکارانەی، کە کاغەزکۆدەکەنەوە، لە ۱ی ئایاردا لەسەر پۆستەرەکان نووسییان 'ئەمە جەنگی فێڵبازەکان و کاغەزفرۆشەکانە'. ئەوە کێشەی ئێمەیە. لە ڕاستیدا ئەم هەڵبژاردنە جەنگی فێڵبازان و گەنجانە، کە لە شوێن و واری خۆیان ئاوارە بوون و ناچار بە هەژاری کراون و ناتوانن لەسەر پیشەکانی خۆیان کار بکەن. ئێمە پێشتر دارێکمان هەبوو، هەرچەندە گەڵاکانی ئەو درەختە تا ڕادەیەک تەنک بوون، بەڵام ئەم درەختە هەمان ئەو دارەی پێشووە. ڕەگەکانی هەمان ئەو ڕەنگانەن و وەک یەکن. ئێمە هێشتا لەژێر سێبەری هەمان درەخت و دارداین. ئێمە هەوڵ دەدەین ئەو درەختە بە گەنجان و ژنانی گەنج گەورە بکەین. بە دڵنیاییەوە لە کۆتاییدا درەختەکە دەچێنین و گەورە و گەشاوە و شینی دەکەین."
'خەڵک لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ بێزار بوون'
کاڤاک دەربارەی چاوەڕوانییەکانی خەڵک دەربارەی کارەکانیان باسی ئەوەی کرد: "لە سنجاق تەپە یەکێک لە پوورەکانمان لە پەنجەرەی ماڵەکەیەوە سەری هێنایە دەرەوە و پێی وتین، 'من زۆر لە ئێوە بێزار بووم. ئیدی من ئێوەم خۆشناوێت'. لێمان پرسی بۆچی؟ لە وەڵامدا وتی: 'ئێوە تا ئیستا هێشتا دەمیرتاشتان ڕزگار نەکردووە'. دیسانەوە ئەمە لە چالاکیی ستاندەکەی ئوسکدەرێ دا زۆر بەرامبەرمان ڕوویدا. هەروەها دیسانەوە پوورە تەمەن گەورەکانمان هاتن بۆ ئێرە و وتیان: 'ئێدی سەلۆ (سەڵاحەدین دەمیرتاش) ئازاد بکەن'. گەل لە بێ یاسایی و بێ مافی بێزار و ماندوو بووە. هەرچەندە ئەمەش بەرامبەر بە دەمیرتاش ڕوویداوە، بەڵام ئەو شێوازە لەلایەن دەسەڵاتەوە بووەتە سیستەمێک بۆ پێشێلکردنی بەردەوامی مافەکانی مرۆڤ. سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن و سڕینەوە هەیە. ئیدی هەموو ئەمانە لەلایەن گەلەوە هەڵوێستیان لە دژ دەگیردرێت بەر و ئیدانەی دەکەن."
ژ.ت