کەبەدەهە چالاکییەکی سابۆتاژی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئاینور ئادای کەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ لە دژی کارگەیەک چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کۆگایەکی سێ نهۆمی کارگەکە بە تەواوەتی سوتا و بووە خۆڵەمێش.

جەنگاوەرانی ئاینور ئادای بزاوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) رایگەیاند: "٢٨ی شوبات جەنگاوەرانمان لە بەیکۆزی ئیستەنبوڵ کەوتنە جموجۆڵەوە و لە دژی کۆگای کارگەیەک لە ئۆرنەک کوی چالاکی سابۆتاژمان ئەنجامدا".

راشیگەیاندووە، "لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کۆگایەکی سێ نهۆمی بە تەواوەتی سوتاوە و بووەتە خۆڵەمێش. هێزەکانمان دوای چالاکیەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە لە ناوچەکە کشانەوە".

هـ . ب