هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە کاتێکی نزیکدا بانگەوازییەکی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ANF بڵاودەکرێتەوە

کۆبوونەوەی گەل بەردەوامە

کۆبوونەوەی گەل بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' لە چەندین شار بەردەوامە.

کۆبوونەوەی گەل

بە پێشەنگایەتی دەم پارتی و دەبەپە کۆبوونەوەی گەل بۆ گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندی بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ لە دووەم ڕۆژییدا لە چەندین شار بەردەوامە.

کۆبوونەوەکانی گەل لە ٩ی ئادارەوە دەستیپێکردووە و تا ١٥ی ئادار بەردەوام دەبێت، لە کۆبوونەوەکاندا کە دوور لە چاوی میدیاکان ئەنجام دەدرێن، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بۆ بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت.

لە دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەکاندا، لە ناوچەکانی جورنێ ڕەشی ئورفا، بارەگای دەم پارتی مەڕەش، لە بارەگای ناوەندی دەم پارتی شاری ئاگریی، لەناوەندی شاری جۆلەمێرگ بە ئامادەبوونی ئەندامانی دم پارتی، مەیەکە و تەژەئا کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. هەروەها لە قەرەچۆبانی قەرەیازی ئەرزرۆم، لە بارەگای دەم پارتی ناوچەی کۆپێ مووش، لە هۆڵێکی شاری ئەردیش و بێگری شاری وان، لە هۆڵێکی شاری تارتووسی مێرسین و لە بارەگای دەم پارتی ناوچەی لیجەی ئامەد  بە بەشداری هاوشارەوانیەکانی و ئەندامانی دەم پارتی و دەبەپە و کۆبوونەوە ئەنجامدرا.