بە دیمەن

کۆبوونەوەی گەل لە هامبۆرگ: پێویستە دژی گۆشەگیری قیامەت بەرپا بکەین

سیاسەتمەدار د. ئیدریس بالوکەن کە بەشداری کۆبوونەوەی گەلی هامبۆرگی کرد، ڕایگەیاند گۆشەگیری ئاستەنگێکی مەزنە لەبەردەم یەکێتیی نەتەوەیی گەلی کورد. هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، زوبەیدە زومروت گوتی: "پێویستە دژی گۆشەگیری قیامەت بەرپا بکەین".

لە هامبۆرگ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. سیاسەتمەدار د. ئیدریس بالوکەن و هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، زوبەیدە زومروت بەشداری چالاکییەکە بوون، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.

نزیکەی ٣٠٠ کوردستانی ئامادەبوون، زوبەیدە زومروت قسەی کرد و ژینا ئەمینی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ هەموو ژنانی بندەستی جیهان بۆتە سەرچاوەی ئیلهام، گوتی: "پێویستە تێکۆشانمان دژی گۆشەگیری و داگیرکاری لە هەموو بوارێک بەردەوام بێت. پێویستە دژی گۆشەگیری قیامەت بەرپا بکەین".

سیاسەتمەدار د. ئیدریس بالوکەن بە زاراوەکانی کورمانجی و کورمانجکی قسەی کرد، ڕایگەیاند دژی سیاسەتی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەین، گوتی: "بەڕێز ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵی وەک سیمبولی مرۆڤایەتی و ژیانی شکۆمەند بەرخۆدان دەکات. بێگومان لە مێژوودا، نەک تەنها وەک ڕێبەری گەلان، بەڵکو وەک زانا و فەیلەسووفێکی مەزن ناوی دەمێنێتەوە. بۆیە پێویستە بەشدارییەکی بەهێز بکەین لە هەموو چالاکییەکان دژی گۆشەگیری. گۆشەگیری گەورەترین ئاستەنگە لەبەردەم یەکێتی نەتەوەیی".