خەباتی ڕێپێوانکەرانی ڕێپێوانی درێژ بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" ١٤ ڕۆژە بەردەوامە، ڕێپێوانکەران چوونە سەردانی کۆمەڵەی کەلتووری سارسیلێسی ئەرمەنی و چەند سیاسەتمەدار پیشەوەران.
ڕێپێوانی درێژ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" ١٤ ڕۆژە بەردەوامە، ڕێپێوانکەران چوونە سەردانی کۆمەڵەی کەلتووری سارسیلێسی ئەرمەنی و چەند سیاسەتمەدار پیشەوەران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە ٢١ ی کانوونی دووەم لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ١٤ هەمدا لە گەڕەکی ڤیلیرس لا بێلی پاریس خەباتی دیپلۆماتیک و سەردانی پیشەوەران بەردەوامە.
شاندێک کە لەنێویدا هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) زوبەیدە زومروت هەبوو، سەردانی ئەندامی کۆمەڵەی کەلتووری سارسیلێسی ئەرمەنی پیری ئیندگیانیان کرد.
زومروت لە سەردانەکەدا ڕایگەیاند تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ نەوەک هەر بۆ گەلی کورد بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، گوتی: "ئەم پرسە بووەتە پرسێکی جیهانی، پێویستە کۆببینەوە و تێکۆشانی هاوبەش بکەین. ئێمە بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلان ئازاد دەبین".
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی درانسی، جومعە سوباشی و هاووتەبێژی دیوانی کەجەدەکە_ئە موراد جەیلان و هاوسەرۆکی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی فەرەنسا (جەدەکە_فە) شاهین پۆڵاد لە گەڕەکی درانسی لەگەڵ سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی هەرێمی ٩٣، کارین نیلێس و ئەندامی بزووتنەوەی سەرنەوی نەکردنی فەرەنسا، ڕاچید زیهۆ و ئەندامی بزووتنەوەی نافەرمانیی مەدەنی ڕاچید و ڕاوێژکاری بەرەی چەپ ک. ئونال، کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکاندا دەربارەی شۆڕشی ڕۆژئاوا و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری قسەکرا. دووپاتکرایەوە، دەبێت مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی هەموو جیهانە.
ڕێپێوانکەرانی ڕێپێوانی درێژ پاش سەردانکردنی پیشەوەران بە شەقامەکانی ڤیلیریس لا بێل گەڕان و بڵاوکراوەیان دەربارەی ئامانجی ڕێپێوانەکە و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دابەشکرد.
هەروەها بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی مەزنی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ.