لە کۆبوونەوەیەکدا هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی و ١٥ی شوبات کرا

لە ساربرۆکن لە کۆبونەوەیەکی جەماوەرییدا هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی ئێستا و ١٥ی شوبات کرا و بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ کرا.

بە بەشداری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سارسبۆرگ ڕەمزییە ئەکە، ئەندامانی ئەنجومەن و ڕۆژنامەوانان و نوسەران، ئەنجومەنی گەلی شاری ساربرۆکن دەربارەی دۆخی سیاسی و چالاکییەکانی ١٥ی شوبات کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا.

لە کۆبونەوەکەدا ڕێشاد سۆرگول قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ هەموو دەرفەتە ڕەخساوەکانی ئەم قۆناغەدا، تێکۆشانی بەهێزی دەوێت. ڕێشاد سەرنجی خستەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "هاوشێوەی گرتن و لە سێدارەدانی شێخ سەعید لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە هەمان کاتدا لە ١٥ی شوبات ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا. ئەمەش ڕونیدەکاتەوە ئەوەی دەوڵەتی تورک بەرانبەر بە گەلی کورد دەیکات دووژمنایەتییە بە ڕیشە نکۆڵیکەرەکەیەوە."

هەر لە قسەکانیدا سۆرگول دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کە دۆخی ڕۆژئاوا بە چەسپاندنی نەتەوەی دیموکراتیک لە هەموو ڕەوشێکی بە‌هێزی خۆیدایە.

لە دوای قسەکان بانگەوازی لە هەموون کرا لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی هەمووان بە ئەرکی خۆیان هەستن و لە ١٥ی شوباتدا بەشداری چالاکی ستراسبۆرگ ببن.

کۆبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ و ژن ژیان ئازادی' کۆتایی هات.