پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) دەربارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی ئەندامێکیان بە ناوی هۆگرە عەرەبۆ کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهیدبوو، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
پەیەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و گەلی هەرێمەکە دەکات و هێرشەکەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکات.
پەیەدە ڕایدەگەیەنێت هۆگر عەرەبۆ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز گەورە بووە و لەنێو پارتەکەماندا تێکۆشاوە، تەمەنی خۆی خستە خزمەتی بەهێزکردنی ڕێکخستن و دۆزی گەلەکەی.
هەروەها دووپاتکراوەتەوە، هۆگر لە دژی داعش و دەوڵەتی تورک بۆ پاراستنی هەرێمەکەی تێکۆشاوە و برینداربووە. بۆ چارەسەر چووەتە نەخۆشخانەکانی باشووری کوردستان.
پەیەدە لەکۆتاییدا ڕایدەگەیەنێت لەسەر ڕێچکەی شەهیدەکانیان بەردەوام دەبن، ئامانجی شەهیدەکانیان بۆ ئازادی گەل و بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک و ناناوەندی بەدی دەهێنن.