خۆپیشاندەرانی عێڕاق جارێکی دیکە لە بەغداد ڕژانەوە سەر شەقامەکان

خۆپیشاندەرانی عێڕاق جارێکی دیکە بانگەوازی خۆپیشاندانیان کرد و ئەمڕۆ دوبارە لە شاری بەغداد بە شێوەیەکی فراوانتر و ڕێکخراوتر ڕژانەوە سەر شەقامەکان.

لە پاش ئەوەی لە ساڵی ڕابردودا و لە مانگی ئەکتۆبەردا خۆپیشاندەرانی عێڕاق دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و ناڕازیبونی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر حکومەتی بەغداد، لە پاش هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەی چاند مانگێکە خۆپیشاندەران جموجوڵەکانیان ڕاگرت لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، بەڵام ئەمڕۆ دوبارە گەڕانەوە نێو شەقامەکان و بە دروشمەکانیان بانگەوازی خۆپیشاندانێکی مەدەنی و سەرتاسەری دەکەن.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لەو چوارچێوەیەدا داوای لە لایەنە ئەمنیەکان کرد سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بگرنە ئەستۆ و داوای لە خۆپیشاندەرانیش کرد، کە بە شێوەیەکی مەدەنی داوای مافە ڕەواکانی خۆیان بکەن و دور بن لە پەلاماردان و گرژی و ئاڵۆزێ لە نێوان خۆیان و لەلایەنە ئەمنیەکاندا.

ژ.ت