خواردن نادرێت بەو کەسانەی لە فارقین دەستگیرکران
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ٥ کەسەی لە فارقین دەستگیرکران و لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕاگیراون، تا ئێستا خواردنیان پێ نادرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ٥ کەسەی لە فارقین دەستگیرکران و لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕاگیراون، تا ئێستا خواردنیان پێ نادرێت.
دوێنێ لە دەشتی بامیدا لە گوندی هێلین لە ناوچەی فارقین لە ئامەد شەڕ ڕوویدا. لەکاتی ئۆپەراسیۆنی دژی گوندەکە، خێوەتی کۆچەرەکان لەلایەن سەربازانەوە سوتێنرا، چەند هاوڵاتییەک بە ناوەکانی ڕ. د. (٥٤ ساڵ) س. د. ه. د. (٢٤ ساڵ) ه. د. (٢٨ ساڵ) م. س. (٤٥ ساڵ) بە ئەشەکەنجەدان دەستگیرکران. بەگوێرەی زانیارییەکان هەر پێنج کەسەکە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فارقین ڕاگیراون، لە دوێنێ تا ئێستا، بەبێ خواردن ماونەتەوە، فشاری زۆریان لێ دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەنێو دەستگیرکراوەکان، ڕەوشی م. س. خراپە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی حکومی فارقین کراوە.