کەجەدەکە-ئە: لە ٢ ی ئەیلول، لەپێناو ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان دەکەین
کەجەدەکە-ئە بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، گەلی ئازادە" لە ستراسبۆرگ و تەواوی ئەوروپا و ئوسترالیا و کەنەدا، ڕێپێوانی جەماوەری ڕێکدەخات. بانگەواز لە هەمووان دەکات بەشداری چالاکییەکان بکەن.
کەجەدەکە-ئە بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، گەلی ئازادە" لە ستراسبۆرگ و تەواوی ئەوروپا و ئوسترالیا و کەنەدا، ڕێپێوانی جەماوەری ڕێکدەخات. بانگەواز لە هەمووان دەکات بەشداری چالاکییەکان بکەن.
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: "گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، گرێدراوە بە سیستەمی لەناوبردنی ناسنامەی کوردی ئازادەوە. بۆ تەواوکردنی قڕکردنی گەلی کورد، هێرشێکی سەراپاگیر هەیە. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ نوێنەری ئازادی و هەبوونی گەلی کوردە، بۆیە هەردەم ئامانجی یەکەمی هێرشەکان بووە. ئەم گۆشەگیرییەی سەر کەسێتی ڕێبەر ئاپۆ، ئامانجەکەی قڕکردنی کوردانە".
"ئیرادەی کوردی ئازاد دەکرێتە ئامانج"
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەو گۆشەگیرییەی بە دەستی هێزە نێودەوڵەتییەکانی درێژە دەکێشێت، نوێنەرایەتی هێرشێکە بۆ سەر ئازادی و دیموکراسی و چارەسەری پرسی کورد. ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە ڕووبەڕووی گۆشەگیری دەبێتەوە، بەتایبەت لەلایەن ئەمریکا و تورکیاوە. بەم مانایە، ئەوانەی دەیانەوێت هەبوونی کوردانی ئازاد لەناوببەن، هەروەها ئەوانەی گەورەترین پشتیوانی دەدەنە دەوڵەتی تورکی قڕکەر، بریتیین لە هێزەکانی سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و ئەمریکان. پێش هەموو شت، دەبێت ئەمریکا و هەموو هێزە نێونەتەوەییەکان چیتر پشتیوانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە نەکەن. هێرشی سەر گەلی کورد و ژنان و گەنجان و گەلان بەردەوامە. داگیرکەر بە هەموو ڕێگەکانی شەڕی قێزەون و چەکی کیمیایی جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستانی خوێناوی کردووە. وەک ئەندامێکی ناتۆ، لەشکرەکەی بەناوی هەموو هێزە نێونەتەوەییەکانەوە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات.
"گۆشەگیری ئیمراڵی، مەترسی قڕکردن دەگرێتەخۆ"
ئێمە دەزانین گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبازی شەڕە، تاوەکو پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر نەکرێت. ئەم گۆشەگیرییە، مەترسی قڕکردنی کوردان دەگرێتەخۆ. تاوەکو ڕێگە لە قڕکردن بگیرێت، دەبێت دەمودەست ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت".
بانگەوازی گەل کرا بەشداربوون لە ڕێپێوان
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدەکە_ئە هاتووە:
"بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان و دۆستەکانمان و مرۆڤایەتی دەکەین، لەدەوری دۆزی کورد گردببنەوە، تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ دەمودەست ئازاد بێت، لەنێو هەلومەرجێکی ئازاددا درێژە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بدات، دەبێت هەمووان بڕیاری گەشکردنی تێکۆشان بدەن. پێویستە هەمووان بەشێوەیەکی چالاک بەشداری بکەن لە ڕێپێوانەکەی ٢ ی ئەیلول بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، گەلی ئازادە" لە ستراسبۆرگ و سەراپای ئەوروپا و ئوسترالیا و کەنەدا.
ناونیشانی ڕێپێوانەکە: Place de la république 67000 Strasbourg، کاتژمێر 10:00"