کەجەدەکە-ئە لە دژی هێرشەکانی قڕکردن بانگەوازی مەزنکردنی تێکۆشانیکرد

کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە گەلی کورد کرد، کە لە ڕۆژانی گرنگی وەک ٨ی ئادار، ٢١ی ئادار، لە دژی هێرشەکانی قڕکردن تێکۆشانی مەزن بکەن.

کەجەدەکە-ئە پێش ڕۆژانی گرنگی وەک ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی خەباتکەر، ٢١ی ئادار جەژنی نەورۆز و ٢٨ی ئادار ڕۆژی قارەمانی نەتەوەی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو گەلی کورد کرد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لە دژی هێرشەکانی قڕکردن تێکۆشانی گەورەبکەن.

ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدەکە-ئە بەم شێوەیە:

"لە مانگی ئاداردا کە مانگی قڕکرن و تێکۆشانە، تێکۆشانمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە بڕیاردارییەوە بەردەوامە.

ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی ئامانجی کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیکە. لەبەر ئەوە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا ‌هێرشی قڕکردنیان لە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجام دەدەن.

بە ڕۆحی سەفەربەری بە بڕیارەوە بۆ بەرمەزنکردنی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستپێکردوە، وەک کەجەدەکە-ئە و هەموو پێکهاتەکان پەڕینەوە بۆ قۆناغێکی نوێ.

وەک کەجەدەکە-ئە هەم لەدژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی هەم لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست، پێش هەموو شت ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی خەباتکەر، نەورۆزی ٢٠١٤، ٢٨ی ئادار ڕۆژی قارەمانی نێونەتەوەی، ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران بە تەواوی گرێدراوی ئەم هەڵمەتە گەردونیەوە پێرۆز دەکەین.  وەک ملیۆنان مرۆڤ پێکەوە لە گۆڕەپانەکان بۆ 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەر بۆ پرسی کورد' دەنگمان بڵند دەکەین.

هەڵەبجە، قامیشلۆ، غازی و عەفرین لە بیرناکەین و لەبیرمان نەکردوە.

سەدامی دیکتاتۆر لە ساڵی ١٩٨٨ بە کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە ٥٠٠٠ هەزار کوردی شەهیدکرد. هەروەها دەوڵەتی تورکی فاشیست لە ١٢ی ئاداری ١٩٩٥ کۆمەڵکوژی گەڕەکی غازی ئەنجام دا. هەروەها ڕژێمی سوریا لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤دا بە ورژاندی ململانێی نێوان کورد و عەرەب کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە هەمان زهنیەتی قڕکردن لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨دا شاری عەفرینی داگیرکرد. وێرایی ئەوەی ئەم هەموو قرکردن و داگیرکارییانە نەبوونە ئاستەنگ بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارداری گەلی کوردی بۆ تێکۆشانی زیاترکرد.

وەک کەجەدەکە-ئە داوا لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین لە دژی هێرشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی لە هەموو شوێنێک گرێدراوی یەکێتی نەتەوەی ببن بە ئەرک و بەرپرسیارێتی ویژدانی و ئەخلاقییەوە تێکۆشانی مەزنتربکەن و ئازادی گەل پێکبهێن کە گەورەترین داخوازی شەهیدانمانە."