کەجەدەکە-ئە: پەدەکە دەبێت دەست لە هەڵسوکەوتە شەرمەزاریانەی هەڵبگرێت
کەجەدەکە-ئە سەرنجی راکێشا بۆ سەر هاوکاری پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک و ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت پەدەکە دەستبەجێ دەست لەو هەڵسوکەوتەی هەڵبگرێت کە مایەی شەرمەزارییە.
کەجەدەکە-ئە سەرنجی راکێشا بۆ سەر هاوکاری پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک و ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت پەدەکە دەستبەجێ دەست لەو هەڵسوکەوتەی هەڵبگرێت کە مایەی شەرمەزارییە.
کەجەدەکە-ئە لە ژێر ناونیشانی "پەدەکە لە دژی تێکۆشانی ئازادی شان بە شانی دەوڵەتی تورک وەستاوە" راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا سەرنجی راکێشا بۆ سەر دوایین لێدوانی عەلی عەونی.
کەجەدەکە-ئە رایگەیاند، کە یەک لە بەرپرسانی پەدەکە عەلی عەونی هێڵی خیانەت کە لەلایەن پارتەکەیەوە گیراوەتەوەبەر بە رەوا نیشان دەدات و لە راگەیەندراوەکەدا لەو بارەوە هاتووە: "پەدەکە کە هیچ پەیوەندییەکی بە دۆزی کوردستان و گەلی کوردەوە نەماوە، چارەنوس و هەموو شتێکی خۆی بە دەوڵەتی تورکەوە بەستووە، دەبێت شوێن سیاسەتەکانی دوژمن نەکەوێت. پەدەکە کە تەنیا خەریکی کۆکردنەوە و زیادکردنی سامانە، لە پێناو عەشیرەتەکەیدا بازرگانی بە هەموو بەهاکانی گەلەکەیەوە دەکات".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە پەدەکە درێژە بە هاوکاری خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەدات و پێداگرە لەسەر خیانەت و بەم جۆرە بەردەوام بووە: "هەبوونی زیاتر لە ١٠٠ بارەگا لە باشووری کوردستان، وەک بڕیارگەی میت بەکارهێنایان لەبەر ئەوەیە. پشتیوانی کرد لە دەوڵەتی تورکی قڕکەر و سوپا خوێنڕێژەکەی، خیانەتە. عەلی عەونیی پەدەکەیی لە بری ئەوەی لە سوپای تورکی داگیرکەر بێزار بێت کە دەیان ساڵە بارەگای سەربازی لە کوردستان هەیە، بەڵام لە بزوتنەوەی ئازادیی کورد توڕە و بێزارە. لەبەر ئەوەی پەدەکە خەتی خیانەتی بە بنەما گرتووە، هێرشی داگیرکەری بە هەموو کوردستاندا بڵاو کردووەتەوە. لە دهۆکەوە تا هەولێر و سلێمانی میت و چەتە مرۆڤکوژەکانی بە ئازادی دەسوڕێنەوە".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا بانگەوازێک ئاراستەی پەدەکە کراوە و هاتووە: "پەدەکە ئیتر دەبێت بە روونی خۆی یەکلا بکاتەوە کە لایەنگری کوردە، یاخود لایەنگری دەوڵەتی تورکە. دەبێت دەستبەجێ دەست لەو مامەڵەکردنەی هەڵبگرێت کە مایەی شەرمەزارییە".
هـ . ب