هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە: کاتی پێکێهێنانی ئاشتی و ئازادی ئۆجالانە

کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە لە برۆکسل بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی خاوەندارییان لە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایانگەیاند کاتی پێکهێنانی ئاشتی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) و تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا (تەژەکە-ئە) پەیوەست بە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی رێبەر ئاپۆ لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کرا بە گرنگی پەیامە مێژوویەکە لە ڕووانگەی کوردانی ئەورووپاوە و سوپاسی خۆیان دەربڕیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لەبەرانبەر ئەو نامەیەیی بۆ کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئەی ناردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر بەرفراوانکردنی تێکۆشان کرایەوە بۆ جێبەجێکردنی پەیام و خواستەکانی بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و گوترا: "وەک تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا لە بونیادنانی ئاشتی و دیموکراسییدا دەزانین هێزێکی یەکلاکەرەوە و پاڵنەرێکی کاریگەرە لەم ڕووەوە."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە گرنگی و سەنگینی پێشوازی وڵاتانی ئەورووپا  و هێزە چەپگەرەکان لە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا و گوترا: "ئەمجارە نەک بۆ شەڕ، دەبێت بۆ ئاشتی کار بکەن. هەرخۆی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستپێکرا بووە هاوکارێکی بایەخدار. لە ئێستادا، بۆ پێکهێنانی ئاشتی، لەگەڵ دۆستانماندا، کاتی مسۆگەرکردنی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە."

لە کۆتایی ڕاگەیانداراوەکەدا داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا و هاتووە: "بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان کە لە پێکهێنانی ئاشتیی و لە پێناو ئاشتیییدا هەموو بەرپرسیارییەکی لە ئەستۆ گرتووە. بۆ ڕەخساندنی 'مافی هیوا' کە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا، کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا لە ١٦ی ئەیلول بڕیاری لەسەرداوە، داواخوازین بە هەنگاوی هاندان پشتگیری لە حکومەتی تورکیا بکەن."