هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

مەلەکەپە: پشتگیری لە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕیبەر ئاپۆ دەکەین

کۆمیتەی ناوەندیی مەلەکەپە بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاو کردەوە و پشتگیری خۆی بۆ بانگەوازی'ئاشتی وکۆمەڵگای دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاند.

کۆمیتەی ناوەندیی مەلەکەپە سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوباتدا بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند: "پشتیوانی خۆمان بۆ بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک' ڕادەگەیەنین."

مەلەکەپە ڕایگەیاند؛ پێویستە دەسەڵاتداری تەیب ئەردۆغان دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیەنێت و ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات و کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژاوا و باشوور بهێنێت.

کۆمیتەی ناوەندیی مەلەکەپە داوای لە هەموو گەلان کرد کە لە تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانی بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرز بکەنەوە.