بزووتنەوە کولتوورییە کوردییەکان خاوەندارییان لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

تەڤگەرەکانی کولتووری کورد تەڤ-چاندی ئەورووپا و هونەری مزگین بە ڕاگەیاندراوێک خاوەندارییان لە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد.

تەڤ-چاندی ئەرووپا و هونەری مزگین لە پێش پەرلەمانی ئەورووپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و خاوەندارییان لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتک'ی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ کرد.

هونەرمەندانی بزووتنەوە کولتوورییەکان بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون و لەسەر ناوی هونەرمەندان هۆزان حەکیم قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا وەک هونەرمەندان بەشداری خۆشییەکانی گەل دەبن لە دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازییە مێژوویەکە و وتی: "لە داهاتوودا زۆرترین بەرپرسیارێتییمان دەکەوێتە ئەستۆ. ڕێبەر ئاپۆ گوتووبووی، هەموو بەرپرسیارییەک لە ئەستۆ دەگرێت. دەبێت ئێمەیش بارەکەی سەرشانی سوک بکەین و لە تەواوی ئەورووپادا بەرپرسیارێتی خۆمان لە ئەستۆ بگرین. دەزانین هێنانەئارای ئاشتی لە شەڕکردن زەحمەتترە."

هونەرمەندان بە وتنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"ەوە کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.