چالاکی ٨ی ئادار: شەهیدانی ڕاگەیاندی ئازاد بە نەمام ناشتن یاد کرانەوە

بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی شەهید هیرۆ و ژنانی ئازادیخواز بە چالاکییەک هەڵمەتی نەمام چاندن لە جێگەی شەهید بوونی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین ئەنجام درا.

٨ی ئادار

ئەمڕۆ ژنانی ڕاگەیاندنكار، ئازادیخوازان و بنەماڵەی شەهید هێرۆ بەبۆنەی نزیكبوونەوەی ٨ـی ئادار بە چاندنی نەمام لە شوێنی شەهیدبونی ڕاگەیاندنکارانی راگەیاندنی ئازاد؛ شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، لە گوندی تەپەڕەشی سەر بە شارۆچكەی سەیدسادق لە سنووری پارێزگای سلێمانی، چەندین نەمامی زەیتوونیان چاند و پەیامی بەردەوامبوون لەسەر ئامانجی شەهیدانیان دووپاتکردەوە.

لە چالاکییەکەدا سەمیرە سەعید لەسەر ناوی ڕاگەیاندنی ئازاد و هاوپیشەی هەردوو شەهید قسەیکرد  و ئاماژەی بەوەدا پەیامی ٨ی ئادار بە ڕوحێتی شەهیدانی راگەیاندنی ئازادەوە دەگەیەنن بە ئامانج.

لە بەردەوامییدا سەمیرە سەعید ئاماژەی بە هێرش و ترسەکانی دووژمنانی گەلی کورد کرد لە بەرانبەر حەقبێژی ڕاگەیاندنی ئازاد داو وتی: "ئێستا بەرەو ٨ـی ئادار و نەورۆز دەچین، پەیامە مێژوویەکی ڕێبەرێتی لە ٢٧ـی شووبات بڵاوكرایەوە، ئەمانە هەمووی بە واتای ژیانەوە دێت لە مانگی ئاداردا."

دوای چاندنی نەمامەکان چالاکییەکە بە وتنەوەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.