هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: ژیانی وریشە و پەخشان لە مەترسیدایە

١٧ ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر مەترسی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی هۆشدارییان دا و ڕایانگەیاند کە ژیانیان لەژێر مەترسی جدییە.

١٧ ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا دەربارەی مەترسی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، نامەیەکیان بۆ حکومەتی ئەڵمانیا و پەرلەمانی ئەڵمانیا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

لە نامەکەدا تیشکخراوەتە سەر هەڕەشەی سەپاندنی سزاکە و دەڵێن: " پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ژیانیان مەترسی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی لەسەرە و داوا لە ئەڵمانیا و پەرلەمانی ئەوروپا و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین هەڵوێست وەربگرن بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو دوو ژنە زیندانییە سیاسییە کوردە.  پەخشان و وریشە خەباتیان لە پێناو دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤدا کردووە کە بە تۆمەتی بێ بنەما سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، هەروەها سزاکە پێشێلکارییەکی بێ وێنەیە بۆ مافە بنچینەییەکانی ژنان و چالاکوانان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا. ئێران بە شێوەیەکی سیستەماتیک سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردن بەکاردەهێنێت، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی مەدەنی ئێران دەکەن بەشداریی ئەو بانگەوازە و داواکارییەکانی بکەن و هاوسۆزی نیشان بدەن و دژی ستەمی ئێران هەڵوێستیان هەبێت."

واژۆکەرانی نامەکە بریتین لە، ڕێکخراوی هاوار هێلپ، ڕێکخراوی ئەداپت ڕیڤۆلۆشن، ڕێکخراوی بەهایی لە ئەڵمانیا، ئەنجوومەنی ژنانی ئەڵمانیا، ڕێکخراوی واچ، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ، کابول لوفتبروکی، کۆمەڵگەی کوردی لە ئەڵمانیا، لیونیوڤان بیهاند، دامەزراوەی نێرگز محەمەدی، سەندیکای کرێکارانی ڤێردی، کامپینی دژی سزای لەسێدارەدان، ڕسکوشیپ "سی ئای سی واچ" و مانواخە کولۆگنی.