ڕەمزی کارتاڵ: پێویستە ئەم 'ساتانەی سەرکەوتن' باش هەڵبسەنگێندرێت

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتاڵ ئاماژەی بەوەکرد ئەو دیدارانەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێن ئەنجامی تێکۆشانی گەلە و گوتی: "بۆ ئەوەی ئەم تێکۆشانە سەربکەوێت، دەبێت خۆمان بگەیەنینە هەموو لایەک و نەخشەڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ باش تێبگەین".

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتاڵ سەبارەت بە بانگەوازی 'ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەوانی ڕوناهی ئارگەش ڤیانی دایەوە. چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ ڕەمزی کارتاڵ بەمجۆرەیە:

ئێوە ئەم پڕۆسەی بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت و دیدارەکان لەگەڵ شاندی دەم پارتی ئەنجام دەدرێت، چۆن هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن؟

ڕەمزی ئاماژەی بە پێشهات و رووداوەکانی ئێستا کرد کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێت و گوتی: "ئەم پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ کە ئازادی گەلان بە بنەما دەگرێت، بۆ گەلانی بندەست بووە بە هیوایەکی مەزنی بونیاتناوە. دەرکەوت کە چارەسەری ئاڵۆزی و گەنگەشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت. بۆ ئەوەی چارەسەری و ئاشتیی لە هەرێمەکە بەدی بێت ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی زۆر گرنگ و مەزنی داوە. ئەم هێزەی کە ڕێبەر ئاپۆ نیشانی داوە دەسەڵاتدارانی تورکی داگیرکەری ناچارکرد بچن دیداری لە ئیمراڵی دەست پێ بکەن. ئەم زەمینەی کە ڕەخساوە ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەرژەندی گەلان بەکاری دێنێت. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ترسێکی مەزن ئەزموون دەکەن و لەبەر ترسی شکستیان بنەمای دامەزراندنی دیدارەکانیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەست پێکرد. ئەم پڕۆسە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، دەرفەتی تێکۆشان دەکاتەوە، هەنگاوێکی مێژووییە. لەو چوارچێوەدا دەستەی پەرلەمانتاری دەم پارتی چەند دیداریان لەگەڵ ڕێبەری گەلان ئەنجام دا. بە پێی ئەو دیدارانەی لە نێوان دەستەی دەم پارتی و دەسەڵاتدارانی دەوڵەتدا ڕۆڵی هەبووە و دەرفەت بۆ ڕێبەر ئاپۆ دابمەزرێت نەک تەنها لە کوردستان هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەوێتە نێو پڕۆسەیەکی نوێ و ئاشتیی."

وەک ئێوەش باستان کرد ڕێبەر ئاپۆ نامە و پەیامی خۆی بۆ بەشە جیاوازەکانی تەڤگەری ئازادی ناردوە. سەبارەت بە کوردانی ئەوروپا پەیامی نارد بوو، دەتوانن زانیارییەکان بۆ بڵاو بکەنەوە؟

بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ تەڤگەری ئازادی ئەوە بوو کە لە هەموو بەشەکانی جیهاندا گۆڕەپانی شۆڕشی خەباتی خۆتان بە هێزتر بکەن و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ بە شاندی دەم پارتی چەند پەیامێکی نارد، لەوانە پەیامێک بۆ بەشی دەرەوەی تەڤگەر و کۆمەڵگەی ئەوروپای نارد. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت 'کوردانی دیساپۆرا و ئەوروپا، تاوەکو ئاستێک ڕێکخستنی خۆیان بونیاتناوە و شۆڕشی کوردستان لەلایەن هەموو ئەنتەرناسیۆنالیستەکان و دۆستانی کوردەوە ناسێنراوە، بەڵام ئەمە بەس نییە، پێویستە خۆمان بگەیەنینە هەموو لایەک و لەبەر ئەوەی ئەمە پڕۆسەی گەلانە و دەبێت هەموو جیهان سودی لێ وەرگرێت'. لە هەموو لایەک دەیەوێت گۆڕانکاریی بنەڕەتی بونیاتبنێت و لە لایەنی پەیوەندیدار دەخوازێت پێویستییەکانی ئەم هەلومەرجەی گۆڕانکارییە زەمینەسازییەکی بە هێزی بۆ دابمەزرێنێت. ڕێبەر ئاپۆ تێڕوانین و ڕوانگەی خۆی بۆ تەڤگەری ئازادی دەردەبڕێت و سڵاوی گەرمی خۆی دەنێرێت بۆ گەلی وڵاتپارێز و بازنەی ئازادیخواز  کە لە ئەوروپا و دیساپۆرا دەژین. لێرەوەش ڕۆڵی سەرەکی دەکەوێتە سەر شانی گەلە ئازادیخوازەکەمانەوە."

ئەم پڕۆسە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجامێکی بنەڕەتی ئەو ئەرکەی دەکەوێتە ئەستۆی هەر دوو لایەن وەک تەڤگەری ئازادی کوردستان و حکومەت و دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک چیە؟

ئەم پڕۆسە بۆ هەر دوو لایەن پڕۆسەیەکی زۆر تایبەت و هەستیارە. دەبێت بە ئەنجامی تێکۆشانی بەرخۆدانی گەلان کە بە سالان سەختیان کێشاوە و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئامانجێکی مەزن خۆی بۆ ڕۆژانی ئازاد ئامادەکردوە، نەخشەڕێگەیەکی بۆ ئەوەی ئەنجام بگرێت خستیە پێش خۆی. ئەو هێزانە هەموو ناسنامە و باوەڕییەکانی کۆمەڵگە لە نێوخۆدا لە خۆدەگرن، ئەرکی مەزن لەسەر شانی ئەوانە. پێویستە لەسەر بنەمای پارادایمی ڕێبەر ئاپۆی نەتەوەی دیموکراتیک، یەکگرتنی گەلان، بۆچوون و ڕوانگەی لە هەر دوو لایەندا باش لێی تێبگەن و ئەنجامی بدەن. بە تایبەتی بۆ یەکگرتنی پێکهاتەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زۆر گرنگە و پێویستە و  دەبێت بەهێزتر و بەهێزتر بێت. ئەمە ئەرکی مەزنە دەکەوێتە سەر شانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. لەبەر ئەوەی کەسانێک هەن هەوڵدەدەن ئارامی کوردان و یەکگرتنی گەلان تێک بدەن و پڕۆسەی نەتەوەی دیموکراتیکی گەلان سەرنەکەوێت."

پەیام بۆ ئەوانەی خۆیان لە پڕۆسەکە دەکشێننەوە چیە؟

ئەم پەیام و پڕۆسە بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات و گوتی: "گەلان و هێزە دیموکراسی خوازەکان پێویستە خۆیان بەرپرسیار ببینن و ئەم پڕۆسە تەنها هی گەلی کورد نییە. لە هەمانکاتدا پڕۆژەیەکی جیهانییە. ئیدی هەرێمەکە و گەلی کورد پێویستی بە ئارامی و ئاشتییە و کاتی ئەوەش تێپەڕیوە. وەک تەڤگەری ئازادی و گەلان لە ئەوروپا و دیساپۆرا ساڵی ٢٠٢٥ دەکەین بە ساڵی ئازادی ڕێبەرێتی و چارەسەری پرسی گەلان و سڵاوەکەی ڕێبەری گەلان ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لێ دەکەین و سڵاوی گەرم بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین لە دوورگەی ئیمراڵی."