ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژی ٢٧ی شوبات بانگەوازێکی مێژووی کرد. دوای بانگەوازییەکە لە ڕای گشتیی تورکیا و کوردستان گفتوگۆ بەردەوامە. لە تورکیا وەک دەستپێکی پڕۆسەی نوێ پێناسە دەکرێت، بەڵام ئەم پڕۆسە زۆر پرسیاری لەگەڵ خۆی هێنا.
نەسروڵا کوران لە ١٥ی ئاداری ٢٠١٥ تاوەکو ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ وەک سکرتێری ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بوو، پاشان لەوێ دوورخرایەوە. نەسروڵا کوران بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات هەڵسەنگاند.
کوران لە نێو تەڤگەری ئازادییدا لە چەندین گۆڕەپان خەباتی بەڕێوەبردوە. لە ساڵی ١٩٩٢دا زیندانی کرا و سزای هەتا هەتایی بەسەرییدا سەپێنرا. کوران لە زیندانی مەڕمەڕە لە سیلیڤری زیندانی کراوە.
هەڵسەنگاندنەکانی کە بۆ ئاژانسەکەمان ناردوە، بە قسەی ڕێبەر ئاپۆ دەست پێ دەکات و پاشان لەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندن دەکات.
هەڵسەنگاندنەکانی کوران کە بۆ ئاژانسەکەمانی ناردوە بەمجۆرەیە:
بانگەوازێکی ڕێچەکە شکێن بوو
"بۆ ئەوەی فکر و ترسی دەوڵەت دروستنەبێت، چارەسەریی دیموکراتیکم گەیاندە ئاستی زۆر بەرز. ئامانجمان بە راستی ئەوەیە قەناعەت بە دەوڵەر بکەین بۆ چارەسەری دیموکراتیک و لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاو بنرێت. بە بەکارهێنانی من ناکرێت، بە پێچەوانەوە بۆ ئەوەی بۆ بەکارهێنانی من پێداگری بکات ئەوا خۆی بەکاردەهێنرێت". ڕێبەر ئاپۆ
بانگەوازی 'ئاشتیی و کۆمەلگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی زۆر مەزن پێشوازی لێکرا. بانگەوازی ژۆتایی هێنانی بە تێکۆشانی چەکداری لە باکووری کوردستان و تورکیا هەڵوێستێکی چاوەڕوانکرابوو، بەڵام پێشنیاری ئەوەی پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە، سوپرایزی دروست کرد.
پێویستە مرۆڤ لێدوانی بانگەوازەکە بە تەواوەتی بخوێنێتەوە و لێی تێبگات شڕۆڤەی بکات. بەداخەوە میدیای تورک بە گوتنی 'چەک دانان' و 'کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە' پەرەپێدەدەن و هەلومەرجی بۆ هەر ئەنجامەکە حسابی بۆ ناکرێت.
بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێچکەشكێن بوو. باخچەلی ڕێبەر ئاپۆ وەک موخاتب بینی و بانگەوازی کرد مێژووی هاوبەشی تورک-کوردی هەزار ساڵە ئەنجام بدرێت. پڕۆسەکە بەمجۆرە دەستی پێکرد و پاشان ٧ ماددە بۆ ڕای گشتیی بڵاوکرایەوە و لەسەر ئەم زەمینە شاندی ئیمراڵی بونیاتنرا. لە وەڵامدانەوەی ٧ ماددەکەدا ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر هەلومەرج بخولقێنرێت ئامادەیە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆی. بانگەوازیییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕوونە و بۆ دەڵەتی تورک، ڕێکخستنی پەکەکە و گەلانی تورکیا ئەوانەی لە لێگەرینی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دیموکراتیکدان، کرا.
بانگەواز بۆ دەوڵەتی تورک
ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە پەیوەندی مێژووی تورک-کورد هەڵسەنگاندن دەکات، لەم بەشەدا دەلێت "دوو سەد ساڵی کۆتایی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، شکاندنی ئەم هاوپەیمانییەی کردە ئامانج. ئەم پرۆسەیە بە شڕۆڤەی یەکڕەنگی کۆماری خێرا بووە. ئەرکی سەرەکی ڕێکخستنەوەی ئەو پەیوەندییە مێژووییە کە ئەمڕۆ تێکچووە، بە ڕۆحی خوشک-برایەتی و یەکێتی، سەرەڕای ئەوەش باوەڕییەکانمان پشتگوێ ناخەین، سەرلەنوێ بە ڕێکخستنی دەکەین. کۆمەڵگە پێویستی بە دیموکراتییەکی حاشاهەڵنەگرە". زۆر بە ئاشکرا بانگەواز لە دەوڵەتی تورک دەکات. بەمجۆرە چارەسەری پێشکەش دەکات؛ "ڕێزگرتن لە ناسنامەکان، ئازادی بیرکردنەوە، بە ڕێکخستنبوونی دیموکراتیک، بونیاتنانی کۆمەڵگەی-ئابووری و سیاسی هەموو پێکهاتەکان، تەنها بە بوونی کۆمەڵگە و گۆڕەپانی سیاسی دیموکراتیک جێبەجێ دەکرێت". بە ئاشکرا پێناسەی کۆماری دیموکراتیک دەکات. ئەمانە گوتەی ئەون "سەدەی دووەمی کۆمار تەنها کاتێک بە دیموکراسی تاجدر دەکرێت، دەتوانێت ببێت بە خاوەنی یەکێتی و بەردەوامی هەمیشەیی. ئاشتەوایی دیموکراتیک ڕێبازی بنەڕەتییە".
وەک تێگەشتین، پێشنیاری کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە گرێدراوە بە مەرجی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە، سیاسەتی دیموکراتیک و سەلامەتی یاسایی دەکرێت.
پێشنیاری کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە بۆ ڕێبەر ئاپۆش ئاسان نەبووە، بەڵام ڕێبازە ستراتیژییەکانی ڕێبەرێتی لە دەوری هەستی کاتی نین، لە دەوری ئامانجی مەزن دەسوڕێنەوە. دەوڵەتێک کە لە سیاسەتی خۆیەوە تا ئابوورییەکەی، لە دەسەڵاتی دادوەرییەوە تا پەروەردەی و لە ڕەنگی ترافیک لایتەکانییەوە بۆ هەموو شتێکی دیکە، لەسەر بنەمای دژە کورد/پەکەکە، وێنە بە هەموو شتێک دەبخشێت. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە بنەمادا دەستوەردانێکە لە بەرانبەر ئەم چەرخەدا.
مرۆڤ دەتوانێت بڵێت "مادام وەهایە، بۆچی ڕێبەر ئاپۆ ئەم بانگەوازەی پێشتر نەکرد؟" پڕۆسەی ساڵی ٢٠١٥ بە ڕاستی لەسەر ئەم بنەمایە پێشکەوت، بەڵام هەم شەڕی ناوخۆی دەوڵەت و هەمیش ترس 'پێشهاتە هەرێمییەکان دەسەڵاتداری ئێستا لە دەسەڵات دووربخاتەوە' و بە 'پلانی هەڵوەشاندنەوە' گۆشەگیری ڕەهای لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام کرد و کوردیش وەک دووژمن ناسێنرا. لە قۆناخی ئێستادا دوو بژاردە هەیە، یان ڕێککەوتنی مێژوویی نێوان کورد و تورک، یان قیامەت هەڵدەستێ بە شەڕی کورد و تورک. باخچەلی لە ئەنجوومەن لە لایەنی هاوپەیمانی کورد-تورکدا هەڵبژارد و ڕێبەر ئاپۆش هەمان کار بکات. ڕێبەر ئاپۆ بە زانابوون و ئەخلاقی بەرپرسیارێتی مێژوویی لە زەمینەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمارێکی دیموکراتیکدا، بڕیاری سەرلەنوێکردنەوەی هاوپەیمانی کورد و تورکیا وەڵامی ئەم بانگهێشتەی دایەوە و بانگەوازی 'ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی لەم چوارچێوەیەدا پێشخست.
'هەنگاوەکە بۆ تێکۆشانی هاوبەشی گەلان، دەرفەتێک پێشکەش دەکات'
دەبێت بزانرێت ئەم هەنگاوە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە نراوە، دەرفەتی تێکۆشانی هاوبەش دەداتە گەلانی تورکیا و کوردستان و هێزی ئازادیخواز و لایەنگری یاسایی ژیانی هاوبەش. لەم چوارچێوەدا دەبێت هەمووکەسێک خاوەندارێتی لە بانگەوازی 'ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بکات و بۆ پراکتیزەکردنی ئەم بانگەوازە لە نێو هەوڵدان بێت.
بەم زانابوونە و هەستیارییەوە بە پێداگریمان بۆ ئازادی، یەکسانی و وڵاتی دیموکراتیک بەردەوامین، بەم جۆش و ئیرادەوە بانگەواز لە هەموو کورد، تورک، عەرەب، لاز، چەرکەس، سوریانی و گەلانی دیکە دەکەین لە ٨ی ئاداردا و ٢١ی ئادار نەورۆز بڕژێنە گۆڕەپانەکان."