کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئە / KCDK-E) و بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە – ئە / TJK-E) ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا هێرشی پۆلیسی هۆڵەندایان بۆ سەر گردبونەوەیەک لە بەردەم ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبیلو / OPCW) ئیدانە کرد.
ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکە:
"لە ١ی نۆڤەمبەردا هەزاران کەس لە شاری دێن هاگی (لاهای) هۆڵەندا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و بێدەنگیی رێکخراوی قەدەغەى چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبیلو / OPCW) گردبوونەوە.
سەدان کوردستانی لە رێپێوان و چالاکییەکەیاندا بە لەبەرکردنی جلی سپی و بەرزکردنەوەی وێنەی ئەو گەریلایانەی ئازادی، کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون و هەروەها بێدەنگیی رێکخراوی قەدەغەى چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبیلو / OPCW)، یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و دەوڵەتەکانیان ئیدانە کرد.
نوێنەرانی چەندین دامەزراوەی دیموکراتیک لە ئەوروپا، کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئە / KCDK-E)، بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە – ئە / TJK-E) ، رێکخراوە کوردستانییەکان، یەکێتی هێزەکان، رێکخراوی باوەڕەکان، دۆستان، ژنان، بەساڵاچووان و گەنجان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
لە هێرشی پۆلیسی هۆڵەندا دا ٣٠ چالاکوان برینداربوون و دۆخی تەندروستیی ٢ کەسیان قورسە
لە دوا ساتەکانی ڕێپێوانەکەدا، کە سەرنجی میدیاکانی هۆڵەندیشی لەسەر بوو، پۆلیسی هۆڵەندی بە شێوەیەکی بێ ویژدانانە و بە توندوتیژی و بە ئەسپ هێرشی کردە سەر جەماوەری گەل. لەئەنجامی ئەو هێرشەدا، کە هیچ کەمتر نەبوو لە هێرشی پۆلیسەکانی ئەردۆغان ٣٠ چالاکوان برینداربوون، ١٠ کەسیان بە قورسی بریندار بوون و باری تەندروستیی ٢ کەسیان ناجێگیرە. تا ئێستاش ١٢ چالاکوان بە ناهەقی دەستگیرکراون.
رێکخراوی قەدەغەى چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبیلو / OPCW) خۆی کەڕ، کوێر و لاڵ کردووە. سەرەڕای ئەو هەموو بەڵگە زۆرە لەسەر کۆمەڵکوژکردنی گەریلاکان بە چەکی کیمیایی بێدەنگە. چالاکوانانیش لە دژی هەڵوێستی (ئۆ پی سی دەبیلو / OPCW)، یەکێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان مافی دیموکراتیکی خۆیان بەکارهێنا، بەڵام پۆلیسی هۆڵەندا بە هەڵوێستێک، کە هیی کەمتر نەبوو لە پەلامارەکانی پۆلیسی تورکیا توندوتیژیی بەکارهێنا. ئێمە ئەم دەستێوەردانە شەرمەزار دەکەین.
ئێمە چاوەڕێی ئەوەین داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکرێت
ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەو دەستێوەردانەی حکومەت و پۆلیسی هۆڵەندی دەکەین و چاوەڕوانیش دەکەین پۆلیس داوای لێبوردن لە گەلی کورد و چالاکوانان و بەشداربوانی ڕێپێوانەکە بکات.
ئەم ڕێپێوانە لەلایەن هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هۆڵەندییەوە بە وریایی و هەستیارییەوە چاودێری و ڕووماڵ کرا و توندوتیژی پۆلیس تەنانەت میدیاکانی سەرسام کرد.
بەناوی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئە / KCDK-E) و بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە – ئە / TJK-E) پیرۆزبایی لەو هەزاران کەسە دەکەین، کە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردووە. دەبێت ئەوەش بڵێین، ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکان و ئەو بێدەنگی و زوڵمە و تاوەکو ئەنجامێک بە دەست نەهێنین بەردەووام دەبین".
ژ.ت