ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بۆ پەدەکە: دەبێت شێروانی و زێباری ئازاد بکرێن
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پێویستە زیندانیانی بادینان، شێروان شێروانی و گوهدار زێباری ئازاد بکرێن.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پێویستە زیندانیانی بادینان، شێروان شێروانی و گوهدار زێباری ئازاد بکرێن.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (AMNESTY)، بە ڕاگەیاندراوێک بانگەواز لە حکومەتی باشوری کوردستان دەکات، ڕۆژنامەوانان شێروان شێروانی و گوهدار زێباری ئازاد بکەن.
ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوە دەکات، سەروەختی نزیکبوونەوەی کاتی ئازادبوونی هەردوو ڕۆژنامەوانەکە، تاوان و سکاڵای نوێ هێنرایە پێش تا لە زیندان بیانهێڵنەوە.
ڕۆژنامەوانە زیندانییەکانی بادینان، شێروان شێروانی و گوهدار زێباری لە مانگی ئابی ٢٠٢٠، لەگەڵ ٨٠ ڕۆژنامەوان و چالاکوانی بواری مەدەنی و مامۆستا لە هەرێمی بادینان لەلایەن پەدەکەوە گیران. لەلایەن دادگای هەولێرەوە بە تۆمەتی "سیخوڕێتی" سزای ٤ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
هەفتەی ڕابردوو، ماوەی سزاکەی گوهدار زێباری کۆتایی هات، بەڵام پەدەکە ڕێگە نادات زێباری ئازاد بکرێت و هەوڵدەدات دۆسییەکەی نوێی بۆ بکاتەوە.