ڕێکخستنە یاساییەکان 'پلاتفۆرمی ئازادیی بۆ پاراستن'یان دامەزراند

٧ ڕێکخستنی یاسایی لە بارەگای لقی چەهەدەی ئەنقەرە کۆبوونەوە و دامەزراندنی 'پلاتفۆرمی ئازادیی بۆ پاراستن'یان ڕاگەیاند.

پلاتفۆرمی ئازادیی بۆ پاراستن

لە کاتی ڕاگەیاندراوەکە لافیتەی "ئازادیمان بۆ پاراستن"دەوێت هەڵواسی بوو. لەگەڵ ئەوەش ئۆزتورک تورکدۆغان لە کۆمیسیۆنی یاسا و مافی مرۆڤی دەم پارتی، پەرلەمانتارانی پارتەکە فەریت شەنیاشار، سومەییە بۆز و عومەر فاروق هولاکویش بەشداری بەیاننامەکە بوون.

بەیاننامەکە لەلایەن ئەندامی ئۆ هەدە، پارێزەر شەڤین کایا خوێندرایەوە.

کایا ئاماژەی ڕوونیکردەوە، ئەوانیش بەدەست هێرشەکانەوە نیگەرانن و ڕایگەیاند، لە قۆناغێکدان کە میکانیزمی دادوەری بە هەموو شێوەیەک بەستراوەتەوە بە دەسەڵاتی سیاسییەوە، دەستکەوتە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکانی پارێزەران و پارێزبەندی پارێزەران و مافی ڕێکخستنیان کەوتووتە مەترسی.

هەروەها کایا ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان بەم بۆنەوە کۆبوونەتەوە و "پلاتفۆرمی ئازادی بۆ پاراستن"یان پێکهێناوە و ڕایگەیاند کە پێکەوە بەهێزتر دەبن و توانای بەرخۆدانمان زیاتر دەبێت.

دواتر ئۆزتورک تورکدۆغان لە قسەکانیدا جەختی لە گرنگی پاراستنی پارێزبەندی کردەوە و ڕایگەیاند کە بە چەمکی "ئازادی بۆ پاراستن" هەوڵی دەدەین پیشەی یاسایی و کەرامەت بپارێزرێت.

هەروەها پەرلەمانتار فەریت شەنیاشار ڕایگەیاند کە دامەزراندنی پلاتفۆرمێکی لەو شێوەیە لە کاتێکدا کە زۆرترین پێویستیمان بە ماف و ئازادی هەیە هیوا بەخش دەبێت و وتی: "ئێمە دەمانەوێت دەستبەجێ ماف، یاسا و دادپەروەری لە تورکیا سەروەر بێت ولەم پێناوەدا بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.