ڕێککەوتننامەی لۆزان لە شوێنەی واژۆکردنەکەیدا ئیدانە کرا

ڕێککەوتنی لۆزان، کە هۆی دابەشکردنی کوردستان بەسەر چوار پارچەدا، لە ١٠٠هەمین ساڵیادیدا لەبەردەم ئەو بینایەدا ئیدانە کرا، کە رێککەوتنەکەى تیادا ئیمزا کرابوو.

ڕێککەوتننامەی لۆزان کوردستانی بە چوار بەش دا دابەشکرا و لە ١٠٠ هەمین ساڵیادیدا لە زۆربەی وڵاتان بە ڕێپێوان و گردبونەوە ئیدانە کرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان بە دروشمی "لە ١٠٠هەمین ساڵی لۆزاندا شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزە" بەشداری لە ڕێپێوان و کۆبوونەوەکان دا دەکەن.

کوردستانیان و دۆستانیان لەبەردەم بینای پالایس دێ ڕومین لە شاری لۆزان لە سویسرا کۆبوونەوە، کە ڕێککەوتننامەی لۆزانی تیادا  واژۆکرابوو، لە چالاکییەکەیاندا ڕێزیان لە شەهیدانی شۆڕشی کوردستانیان گرت.

دوای ئەوەی هۆنراوەیەکی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی گەریلاکان و کوردستانەوە خوێندرایەوە و دوای ئەوەش ڕاگەیاندراوەکان خوێندرانەوە.

بەناوی لیژنەی ئامادەکار خەدیجە کەنداڵ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سەوزی شارەوانیی لۆزان ئیلیاس پانچارد، نوێنەری پەژاک لە ئەوروپا عەبدوڵا مستەفا سۆلتانی، نوێنەری پەیەدە عەباس عومەر، جێگری سەرۆکی کانتۆن لە پارتی کرێکاران لوسی شالباتێر، نوێنەری بزووتنەوەى گۆڕان لە ئەوروپا میران ساڵح، نوێنەری پارتی سۆسیالیست دەریا چەلیک و نوێنەری پارتی کرێکاران لە لۆزان ئیدریس سامین لە چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد.

دوای وتەکان خەڵک بەرەو بینای کاتیاو داوچی لە ئۆچی، کە بەڕێکەوتنەکەى تیایدا واژۆ کرابوو دەستیان بە رێپێوانکرد.

سەرەڕای گەرمبوونی کەشوهەوا، ڕێپێوانەکە بە دەم وتنەوەى دروشمەوە بەردەوام تاوەکو گەیشتنە شوێنی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەى لۆزان و لەوێ ئەو رێککەوتنەیان ئیدانە کرد، کە بووەتە هۆی دابەشکردنی کوردستان بەسەر چوار پارچەدا و بە هۆی ئەو رێککەوتنەوە ماوەى ١٠٠ ساڵە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەو پەڕی توندوتیژییەوە کار بۆ سڕینەوە و چەوسانەوەی گەلی کورد دەکەن، گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن و هەموو مافەکانی زەوت دەکەن.

ژ.ت