کەمپینی واژۆکۆکردنەوەی لەدژی قەدەغەی سەر کورد بەردەوامە

لە فرانکفورت کەمپینی واژۆکۆکردنەوە لەدژی قەدەغەکان بەردەوامە.

لە چوارچێوەی کەمپینی دژی قەدەغەی سەر کورد، کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ هەموو رۆژەکانی شەمە لە شوێنە جیاوازەکانی ناوەندی فرانکفورت ساز دەکرێت، ئەمڕۆش پێشوازیەکی گەرمی لێکرا.

کەمپینەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد بەڕێوە دەچێت، هەم واژۆ کۆکراونەتەوە و هەم لەبارەی کەمپینەکە هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە.

ئەو کەسانەی کەمپینەکەیان بینی، بە تایبەتی کوردانی باشوری کوردستان، پێشوازیەکی گەرمیان لە کەمپینەکە کرد و فۆرمی دژی قەدەغەی سەر گەلی کوردیان واژۆ کرد.

ف.ق