کەمپەینی ئیمزا بۆ ئازادیی کەنعان ئەیاز دەستیپێکرد

یەکێتیی ژنانی کورد لە سویسرا بۆ ئازادیی سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئەیاز، کە لە قوبرس زیندانیکراوە و بڕیاری ڕادەستکردنی بە ئەڵمانیا دراوە، دەستیان بە کەمپەینی ئیمزا کرد.

کەنعان ئەیاز لە ١٥ی ئازاردا خواستبوی لە فڕۆکەخانەی لارانکاوە بڕوات بۆ سەردانی بنەماڵەکەی لە سوید، بەڵام لەسەر داوای دەوڵەتی ئەڵمانیا لەلایەن پۆلیسی قوبرسەوە دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.

ناڕەزایەتییەکان بۆ ڕاوەستاندنی بڕیارەکانی سەر ئەیاز بەردەوامن. لەو چوارچێوەیەدا یەکێتیی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە - س) دەستیان بە کەمپەینی ئیمزا بۆ ئازادیی ئەیاز کرد.

لە دەقی کەمپەینەکەدا هاتووە، "کەنعان ئەیاز ماوەیەکی زۆرە لە ناو سیاسەتی کورددایە و بەهۆی ناسنامە سیاسییەکەیەوە لە تورکیا ١٢ ساڵ زیندانیکرا. لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە قوبرس دەمێنێتەوە و پەنابەرێکی ناسراوە. لە ١٥ی ئازاردا لە فڕۆکەخانەی لارانکا دەستگیرکرا".

لە کۆتایدا ڕاگەیاندراوە، ئایاز باسی 'پەیوەندیی بەهێزی' نێوان ئەڵمانیا و دەوڵەتی تورکی فاشیست کردووە و تۆمەت و بانگەشەی تیرۆری دادگای ئەڵمانیای ڕەتکردووەتەوە و ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، "پارێزەرەکان ڕایانگەیاندووە، لە دژی ڕادەستکردنی ئەیاز سەردانی دادگای باڵاتر دەکەن. دادگای سزای قوبرس دەبێت لە ماوەی ١٠ رۆژدا بڕیار لەسەر ڕاستییەکان بدات.

ئیمە لە دژی ڕادەستکردن و بۆ هاوکاریی مێژوویی تورکیا ئیمزا کۆدەکەینەوە.

ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی

ئازادی بۆ کەنعان ئەیاز".

دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە بەشداری کەمپەینەکە بکەن:

ژ.ت