کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: پێویستە ٢ ی تەمموز ببێتە "ڕۆژی شەرمەزارکردنی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی"

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکەی ٢ ی حوزەیرانی مادیماک، دەڵێت: "دەبێت ٢ ی تەمموز ببێتە ڕۆژی شەرمەزارکردنی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی".

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی ٢ ی حوزەیرانی مادیماک، کە تێیدا ٣٣ ڕۆشنبیری عەلەوی لە هۆتێلی مادیماک لە سێواس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ١٥ هەزار هێرشکەر تەنها ١٢٤ کەس لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرا

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە لە کۆی ١٥ هەزار هێرشکەر تەنها ١٢٤ کەس لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرا، دەڵێت: "دەگوترێت ١٥ هەزار هێرشکەر هەبوون، بەڵام ١٢٤ کەس لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کرا و سزایەکی سوک دران. ٣٣ کەسیان سزای سێدارەیان بۆ دەرچوو پاشان کەمکرایەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی. ساڵی ١٩٩٧، ٨ کەسی سزادراو بە سێدارە ئازادکران. دادگا دۆسیەی ٧ هێرشکەری لە ساڵی ٢٠١٢ داخست. لەبەرئەوەی ٣ تۆمەتبار لە دەرەوەی وڵاتن، هێشتا دۆسیەکە دانەخراوە و لە دادگای تاوانی قورسی یەکی ئەنقەرە بەردەوامە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ٢ ی تەمموز وەک "ڕۆژی شەرمەزارکردنی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی" پێناسەکراوە و تێیدا هاتووە:

" تا مرۆڤ ئەم کارەساتە لەیادنەکات و کۆمەڵکوژییەکان دووبارە نەبنەوە، ئێمە قسەکانی خۆمان دووپات دەکەینەوە. هەروەها یادی قوربانییەکانی کۆمەڵکوژی مادیماک دەکەینەوە. دەبێت دۆسیەکە بکرێتەوە و لێپێچینەوە لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و وەزیر و بەڕێوەبەری ئاسایش و والی بکرێت، دادپەروەری بێتەدی. دەبێت لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبێت بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان و بابەتە گرێدراوەکان بە کۆمەڵکوژییەکەوە. هوتێلی مادیماک دەبێتە "مۆزەخانەی شەرمەزاری". ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، بەردەوام دەبین بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان".