کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماری پێشلکارییەکانی مانگی ئاداری ڕۆژهەلاتی کوردستانی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەر پێشلکارییەکانی ڕژیمی ئێران دژبە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان رپۆرتی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماری پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ، لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی ڕێگرییەکانی دەسەڵاتی ئێرانەوە، ئامارەکان تەواو نیین و تەنیا بەشێکن لەو پێشلکارییانەی دەسەڵات کە بەرامبەر هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیکات، ڕاپۆرتەکە چەندین بابەت لەخۆ دەگرێت کە لێرەدا ئاماژەیان پێدەکەین.

لەسێدارەدان

دوو کەس بە تۆمەتی کوشتن و کەسێک بە تۆمەتی بارزگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارەدراون.

هەروەها دوو کەسیش بە تەقەی هێزەکانی دەسەڵات لەناو شارەکاندا کوژراون.

دەستگیرکردن و زیندانی کرد

لەم مانگەدا ٤٦ هاوڵاتی، چالاکوانی مەدەنی و سیاسی دەستگیرکراون کە زۆربەیان بەهۆی بەشداری لە مەراسیمەکانی نەورۆز بووە.

کۆڵبەران

لەمم مانگەدا شەش کۆڵبەر کوژراون و ١١ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.

خۆکوژی

لە مانگی ئازاردا، حەوت ژن و ١٥ پیاو دەستیان داوەتە خۆکوژیی و کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.

تەقینەوەی مین

لە ماوەی ئەم مانگەدا هاوڵاتییەک لە ئەنجامی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستداوە و هاوڵاتییەکی دیکەش برینداربووە.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، کە هەوڵبدەن بۆ دەستەبەرکردنی مافی ڕەوای خۆیان و گەیاندنی دەنگیان بە جیهان، دژی هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بەرامبەریان دەکرێت.

ک-ش