کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەوانان: دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت
کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەوانان، هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر کارمەندانی ژن تیڤی شەرمەزار کرد، داوای کرد لێپرسینەوە لە بەرپرسان بکرێت.
کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەوانان، هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر کارمەندانی ژن تیڤی شەرمەزار کرد، داوای کرد لێپرسینەوە لە بەرپرسان بکرێت.
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە ٢٣ ی ئاب ئۆتۆمبیلێکی کارمەندانی ژن تیڤی لە یەکتربڕی گوندی تەل شەعیر لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ-عامودا کردە ئامانج. لە ئەنجامدا کارمەندی کەناڵەکە نەجمەدین فەیسەڵ شەهید و پەیامنێری کەناڵەکە دەلیلە عەگید بریندار بوو.
ڕێکخەری بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقای کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەوانان، شەریف مەنسور، پەیوەست بەم بابەتە، گوتی: "ئێمە غەمگینین بەم هێرشە تراژیدییەی بووە هۆی شەهیدبوونی کارمەندی کەناڵەکە نەجمەدین فەیسەڵ شەهید و برینداربوونی پەیامنێر دەلیلە عەگید".
هەروەها مەنسور گوتی: "پێویستە دەوڵەتی تورک دەستوبرد پەیوەست بەم هێرشە لێکۆڵینەوە بکات، دەبێت بەرپرسەکان ئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت".
کۆمیتەکە ئیمەیڵێکی ناردووە بۆ ئۆفیسی سەرۆک کۆماری تورکیا، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەدراوەتەوە. کۆمیتەکە ویستویەتی بگاتە وەزارەتی بەرگری تورکیا، بەڵام ناونیشانی وەزارەتەکە لەبەردەستدا نەبووە.
کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: "پێویستە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی گشتی سەبارەت بە هێرشەکە ئەنجام بدەن. دیاری بکات کە ئایا ئەم کەسانە بەهۆی کارەکانیانەوە کراونەتە ئامانج یان نا و داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران بکات".