کۆن-مەد دژی خیانەت بانگەوازی کرد

کۆن-مەد دژی خیانەتی پەدەکە ناڕەزایەتی دەربڕی، بانگەواز لە کوردانی سەرانسەری ئەڵمانیا دەکات بێنە گۆڕەپانەکان و چالاکی بکەن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، لە ڕۆژی ٢٢ ی ئاب بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و پاشان چووە هەولێر. لە سەردانەکەی چاویکەوت بە بەرپرسانی حکومەتی عێراق و پارتە سیاسییەکان و بارزانییەکان.

هاوسەرۆکایەتی کۆنفیدراسیۆنی جڤاکە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسرا ناڕەزایەتی لەم چاوپێکەوتنە دەربڕی، بانگەوازی لە کوردانی سەرانسەری ئەڵمانیا کرد، بکەونە گۆڕەپانەکان و چالاکی بکەن.

ڕاگەیاندراوەکەی کۆن-مەد بەم جۆرەیە:

"ئەم قۆناغە، قۆناغێکی چارەنووسسازی مێژووە. پەیماننامەی لۆزان کە کوردستانی کردە چوار پارچە، سەدەیەکی تێپەڕاند، شەڕی نێوان دەوڵەتی سەرکوتکەر و تەڤگەری ئازادیی کوردستان بەردەوامە. لەلایەکی ترەوە، ئەم پەیماننامەیە هێشتا کارایە. لەم شەڕەی نزیکەی ٥٠ ساڵە بەردەوامە، دەوڵەتانی سەرکوتکەر هەموو شێوازەکانی شەڕ بەکاردەهێنن بۆ بەردەوامیدان بە داگیرکردنی کوردستان، لەبەرامبەر ئەمەدا، بەرخۆدانێکی شکۆدار و بێ وێنە هەیە.

ئەوەی تا ئێستا گوتمان ئاساییە. لەلایەک، زیهنیەتی دەوڵەت_نەتەوەی قڕکرد و داگیرکەر هەیە، لەلایەکی تر، بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادیی کورد بەرامبەر ئەم هێزانە هەیە. بەڵام پەیوەندی خیانەت ئاسایی نییە، لەگەڵ ئەم دیالەکتیکە یەک ناگرێت. ئەم کارانەی وا زیهنیەتی پەدەکە لە گۆشەنیگای ماڵباتی مێژوویی و بەرژەوەندیی خۆیەوە پێکیان دەهێنێت، هیچ ئارامێکی بۆ گەلی کورد نەهێشتۆتەوە.  ئەوکاتەی سیاسەتی سڕینەوە و تەسفیەکردنی گشتی کۆماری تورک توند دەبێتەوە، ئەم کارانە بێجگە لە خیانەت هیچ ناوێکی لێ نانرێت. لەم قۆناغە گرنگەدا، گەلی لێپرسینەوە لە پەدەکە دەکات کە چۆتە پاڵ داگیرکەران.

ئێمە وەک کۆن-مەد، بانگەواز لە ویژدانی هەموو گەلەکەمان دەکەین. با ئەم سیاسەتە قبووڵ نەکەن. تاکە ئەنجامی خیانەت، وەک لە مێژوودا دەیبینین، بەردەوامی داگیرکارییە. وەرن، بەتوندی ئەم خیانەتەی پەدەکە شەرمەزار بکەین و دژی بوەستینەوە. بەم ئامانجە بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین دژی کۆبوونەوەی "خیانەت" لە سەرانسەری ئەڵمانیا بکەونە گۆڕەپانەکان و چالاکی بکەن. ئەمڕۆ، ڕۆژی پاراستن و خاوەندارێتیکردنە لە ئازادی و بەرژەوەندییەکانی کوردان".