کۆن-مەد: نەورۆزی ئەمساڵ دەکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ

کۆن-مەد رایگەیاند لە ٢٣ ی ئادار لە فرانکفۆرت نەورۆز پیرۆز دەکرێت و گوتی: "نەورۆزی ئەمساڵ دەکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد".

کۆنفیدراسیۆنی جڤاکە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) ڕایگەیاند "لەسەر بناغەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لەلایەن دۆستانی گەلی کوردەوە دەستی پێ کرد، بە ڕۆحی ڕوناهی و بێریڤانەکان لە ٢٣ ی ئادار لە فرانکفۆرت نەورۆز دەگۆڕین بۆ سەرهەڵدانی ئازادی و یەکسانی گەلان".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە گەلی کورد و دۆستە شۆڕشگێڕەکان و دیموکراتەکان کراوە بە ڕۆحی سەفەربەری دژی داگیرکاری و ستەمکاری، لە ٢٣ ی ئادار لە فرانکفۆرت بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئەڵمانیا بکەن.