کۆن مەد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەمدین باران و کۆمەڵگەى ئێزدی کرد
هاوسەرۆکانی کۆن مەد بە هۆی کۆچی دوایی شەمدین باران کەسایەتی و خەباتکاری کۆمەڵگەى ئێزدی و گەلی کورد پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.
هاوسەرۆکانی کۆن مەد بە هۆی کۆچی دوایی شەمدین باران کەسایەتی و خەباتکاری کۆمەڵگەى ئێزدی و گەلی کورد پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن مەد / KON-MED) رایگەیاند، بە داخە و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی شەمدین باران وڵاتپارێز و زەحمەتکێشی کۆمەڵگەى ئێزدی و گەلی کوردمان بیست، کە لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢١دا لە شاری سیل لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە.
هاوسەرۆکانی کۆن مەد رایانگەیاندووە، شەمدین باران زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە ئەڵمانیا بەشداری کاروبار و چالاکییەکانی گەل و نەتەوەیی و ئاینی ئێزدییەکان بووە.
کۆن مەد راشیگەیاندووە، شەمدین باران بۆ یەکێتی و یەکگرتووی ئێزدییەکان، بۆ ئازادیی گەلەکەى بە دڵ و گیان خەباتی دەکرد و بەو تایبەتمەندییانەى خۆیەوە لە کۆمەڵگەدا بوو بووە کەسایەتییەکی ناسراو.
بە ناوی کۆن مەدەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەمدین باران و کۆمەڵگەى ئێزدی و هەموو گەلانی کوردستان دەکەین.
ژ.ت