کەناڵی گەریلا تیڤی ڕایگەیاندراوێکی نووسراوی بۆ هەموو فۆڵۆوەرەکانی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند دەسڕاگەیشتنی فۆڵۆوەرەکانی بە کەناڵەکە ئاستەنگکراوە و لەسەر لینکی https://t.me/gerila_t_v درێژە بە بڵاوکردەوە دەدەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەی گەریلا تیڤی گوتراوە:
"کەناڵەکانی تەلەگراممان بە ناوەکانی گەریلا تیڤی و هەپەگە کورمانجی و هەپەگە عەرەبی و هەپەگە ئەنتەرناسیۆنال و هەپەگە کاستیلانۆ و هەپەگە تورکی، سنووردارکراون، دەسڕاگەیشتنی فۆڵۆوەرەکانمان بە کەناڵەکانمان ئاستەنگکراوە.
دیسانەوە دەرکەوت، بەم چالاکییەی دوایی چۆن ئاگر کەوتە دڵی ئەنقەرە و دەیانەوێت ئەم ئاگرە بە ئاستەنگکردنی کەناڵەکانمان بکوژێننەوە. بەڵام خۆیان دەخەڵەتێنن. وەک چۆن هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێپێوانی فیداییانی ئاپۆیی بوەستێنێت، ناتوانن ڕێپێوانی شوێنکەوتووانی ئەوانیش بوەستێنن.
ئێمە کاریگەر و بەهێزتر درێژە بە کارەکانمان دەدەین. ئێمە بە کەناڵە نوێیەکانمان بەردەوام دەبین. دەتوانن لەسەر ئەم لینکە بگەنە کەناڵە نوێیەکەمان: https://t.me/gerila_t_v"