کۆنفرانسی جیهانی گەنجان بە وۆرکشۆپ بەردەوامە

کۆنفرانسی جیهانی گەنجان کە لە لایەن ڕۆناهی و "گەنجان مێژوو دەنووسنەوە" سازدەکرێت، لە ڕۆژی دووەمدا بە وۆرکشۆپ و بەرنامەی کولتووری لە پاریس بەردەوامە.

کۆنفرانسی جیهانی گەنجان کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوە دەچێت، لە ڕۆژی دووهەمدا بە وۆرکشۆپ و بەرنامەی کولتووری بەردەوامە. کۆنفرانسەکە لەلایەن ناوەندی پەیوەندییەکان بەگەل و گەنجان-ڕووناکی و "گەنجان مێژوو دەنووسنەوە" ڕێکدەخرێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە، لە چوارچێوەی گەڕان بەدوای ژیانێکی جێگرەوە دژی سەرمایەداری، لەناوبردنی سروشت و جیاوازی ڕەگەزی کۆمەڵگە، کۆنفرانسەکە لە ڕۆژی دووهەمدا بە وۆرکشۆپ بەردەوامی هەیە.

 ڕۆژی دووهەمی کۆنفرانسەکە بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێکرد

سەرەتا لە ئاسیا، ئەفریقا، ئەوروپا، ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، لەوڵاتانی ترەوە زیاتر لە ٣٥٠ کەس بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. لە دووەم ڕۆژی یەکەمین کۆنفرانسی جیهانی گەنجان ئەم وۆرکشۆپانە بەڕێوەدەچێت:

*گەنجان و شێوازی ژیانی لیبڕاڵ

*لەسەر ڕێگای شۆڕشی ژنان "ژن، ژیان، ئازادی"

* گەنجان و پرسەکانی ئیکۆلۆژی

* گەنجان و میلیتاریزمی فاشیزم

* گەنجان و پەروەردە

*گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێو شەڕی جیهانی سێهەمدان

٭ گەنجان و قەیرانی ئابوری

* گەنجان و کۆچکردن

* مێژووی گەنجان

* گەنجان و ئینتەرناسیۆنالیزم

*گەنج و ئازادی

* کێشەی گەنجانی گەلانی بندەست و کۆمەڵگە ناوخۆییەکان

* کێشەی ژنانی گەنج

لەکۆتایی ڕۆژەکەدا گەنجان بە بەرنامەی کولتووری درێژە بە کۆنفرانسەکە دەدەن.