کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوامە

کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوامە. تێیدا دەقی لێکتێگەیشتنی نێوان هێز و پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان تاوتوێ دەکرێت.

کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوامە.

لە کۆنفرانسەکەدا دەقی لێکتێگەیشتنی نێوان هێزە کوردییەکان تاوتوێ دەکرێت و پەسەند دەکرێت. کۆنفرانسەکە بە خوێندنەوەی ئەنجامنامەیەک کۆتایی دێت.

ئەو دەقی پێشنیارنامەیەی کە پێشتر پێشکەشکرابوو، دەخوێنرێتەوە و تاوتوێ دەکرێت، دوای گفتوگۆکان و گۆڕانکارییەکان پەسەند دەکرێت.