کردنەوەی نووسینگەکانی دەم پارتی بەردەوامی هەیە

دەم پارتی لە زۆرێک لە ناوەند وشارەکاندا نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵبژاردن لە زۆرێک لە ناوەند و شارەکاندا نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە.

موش

دەم پارتی نووسینگەیەکی هەڵبژاردنی لە ناوچەی گمگمی موش کردەوە. پێش کردنەوەی نووسینگەکە شەقامی موش بە ئاڵای حیزبی دەم پارتی ڕازابوویەوە بە سەدان هاوڵاتی بە تەپڵ سەما کردنەوە بەشداریان لە مەراسیمەکەدا دەکرد.

گوڵبەهار کایا، کاندید بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی گمگم لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد، وتی: "خەڵکی گمگم ساڵانێکە ئیرادەی خۆیان نیشانداوە. ئێمە قەیومەکان قبوڵ ناکەین. ئیرادەی ئەم گەلە خۆی قەیومەکان دەنێرێتەوە."

سومەیە بۆز پەرلەمانتاری موش، ئاماژەی بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کرد کە لە ٣١ی ئازاردا بەڕێوەدەچێت و ڕایگەیاند کە پێویستە چالاکانە بەشداری چالاکییەکانی هەڵبژاردن بکەن. هەروەها وتی، ڕێپێوانی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەبیرهێنایەوە و وتی، خەڵکی گمگم  وەک چۆن خاوەندارییان لە ڕێپێوانی ئازادی کرد، بەوشێوەش خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن لە کوردستان و تورکیا لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوین و وەڵامی قەیومەکان دەدەینەوە.

بەدلیس

ڕێکخستنی دەم پارتی ئەلجەوازی بەدلیس لە ناوەندی شارۆچکەکە نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە. کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی ئەلجەواز، دیلەک ئاکداغ و جەسیم توسون و پەرلەمانتاری دەم پارتی بەدلیس، حوسێن ئۆلان ئامادەی کردنەوەکە بوون.

جەسیم توسون کاندیدی دەم پارتی ڕایگەیاند کە جیاکاری ناکەن و پێکەوە ئەلچەواز بەڕێوەدەبەن و وتی: "لایەنەکانی تر شارۆچکەکەمانیان کردە دۆزەخ". بانگەوازیمان بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە بیر لە داهاتووی منداڵ و گەنجەکانیان دەکەنەوە دەنگمان پێ بدەن.

ئەرزرۆم

هەروەها دەم پارتی، نووسینگەی هەڵبژاردنی ژنانی لە قەرەیازی سەر بە ئەرزرۆم کردەوە. گوڵدەرەن ڤارلی پەرلەمانتاری دەم پارتی و کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئەرزرۆم و کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی قەرەیاز بەهار گۆکسو بەشدارییان لە کردنەوەی نووسینگەکەدا کرد. و وترا: "هەڵبژاردنێکی مێژوویی لە پێشمانە. ٨ی مارس بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەست پێدەکەین. ئێمە دەڵێین ئێمەش هەین."

دیلۆک

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە شارۆچکەی دیلۆک نووسینگەیەکی هەڵبژاردنی کردەوە. دیلۆک سەلمان توتوملو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی (م.ی.ک) محەمەد بۆزگەییک، بەڕێوەبەرانی ناوچەکان و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی لە کردنەوەیدا بەشدارییان کرد.

هاوکات سەلمان توتوملو کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی دیلۆک هەروەها ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن شارەوانییەکان ببنە ناوەندی گەندەڵی و تاڵانکاری. دوای وتارەکان نوسینگەی هەڵبژاردن کرایەوە.

مێردین

هەروەها ڕێکخستنی دەم پارتی لە مێردین نووسینگەیەکی هەڵبژاردنی لە شارۆچکەی ڕەشملێ کردەوە.

 بێریتان گونەش پەرلەمانتاری دەم پارتی و کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیر، کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی ڕەشملێ سامی ئیلدەم و سۆنگول تونچ، بەڕێوەبەرانی پارتەکە و خەڵکێکی زۆر بەشدارییان لە کردنەوەکەدا کرد.

ئەحمەد تورک کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە ڕایگەیاند، بۆ دادپەروەری، جێبەجێکردنی یاسا، بۆ ئەوەی گەل ئایندەیەکی ئازاد و دیموکراتیکی هەبێت تێکۆشانی خۆمان دەکەین.

دوای وتارەکان نوسینگەی هەڵبژاردن کرایەوە.