کردەوەی نامرۆڤانە لە بەرامبەر زیندانیانی سیاسی

ڕاگەیاندرا لە زیندانی ئاسایشی بڵندی هەژماری دووهەمین لە ئامەد، هەڵکوتراوەتە سەر مەمەڕەکان و کردەوەی نامرۆڤانە بەرامبەر زیندانیەکان ئەنجامدراوە.

زیندانیانی زیندانی هەژمارە ٢ی ئاسایشی بڵندی ئامەد لە چاوپێکەتن لە گەڵ بنەماڵەکانیاندا وتوویانە؛ کە هەڵکوتراوەتە سەر مەمەڕەکانیان و هەڕەشەیان لێکراوە. ئەندامانی کۆمیسۆنی زیندانیانی لقی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) دوای داواکاری بنەماڵەکان سەردانی زیندانەکانیان کردەوە.

زیندانیان ئاشکرایانکردوە لە ژێر ناوی "پشکنین" هەڵدەکوترێتە سەر مەمەڕەکانیان و کەل و پەلەکانیان بڵاوەپێدەکەن. لە هەمانکاتدا لە دوای داخستنی کامێراکان هەڕەشەیان لێکراوە.

پارێزەرانی ئۆهەدە ئەم زانیاریانەیان بڵاوکردۆتەوە: "ئەو کتێبانەی کە لەلایەن زیندانەکەوە کۆنتۆرڵکرابوون و دواتر درابوو بە زیندانیان، هەموویان دەستیان بەسەرداگیراوە. لەگەڵ ئەمەشدا ئەو تیانووسانەی کە زیندانیان بۆ نوسینەوەی چیرۆک و ڕۆمانەکانیان بەکاریان دەهێنا دەستیان بەسەرداگیراوە. لە هەمان کاتدا دەستیان بەسەر ژوری زیندانیانی زیندانی هەتاهەتایشدا گیراوە، کاری نایاساییان بەرامبەر کراوە و تا ماوەیەکی زۆر لە سەر ئەرزەکە ڕاکشێنراون."