کرێکاران لە چەندین شاری ئێران خۆپیشاندانیان کرد

ئەمڕۆ بۆ داواکردنی وەرگرتنی مافەکانیان و بۆ شەرمەزارکردنی پێشێلکردنی مافەکانیان لە لایەن رژێمی ئێرانەوە کرێکاران لە زۆر شار و ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە لە بەردەم پەرلەمانی ئێران لە تاران کۆبوونەوە

بەهۆی پێشێلکردنی مافی کرێکاران، پشتگوێ خستنی داواکارییەکانیان و بە بێ دەستەبەر هێشتنەوەی کرێکاران لە لایەن رێژی ئێرانەوە، هەروەها گرانبوونی کەلوپەلەکان و زیادبوونی رێژەی بێکاری بوونەتە هۆی ئەوەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دۆخی چینی کرێکارانی کۆمەڵگا زیاتر خراپ ببێت.

ئەمڕۆ  بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ئەو پێشێلکاریانە کرێکاران لە زۆر شار و ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە وەک دێهگولانی سنە، کامیاران، قەزوین و هتد لە بەر بینای پەرلەمان لە تاران کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان کرد.

لە خۆپیشاندانەکەدا وێڕای ئەو وتارانەی پێشکەشکران کرێکاران لە سەر ئەو لافیتەی و پلاکاردانەی هەڵیان گرتبوو داواکاری خۆیان خستبووە روو.

یەکێک لە داواکارییە گرنگەکانی کە بە تایبەتی لەم خۆپیشاندانەدا خرایەڕوو پێشنیازە بڕیارێکە لەبارەی هەموارکردنەوەی مەرجەکانی دەستەبەری کرێکاران، کە تائێستا پەرلەمانی ئێران پەسەندی نەکردوە. هەروەها هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری وەرگرتنی پارە لە کرێکاران کە بە مەبەستی بیمە و دەستەبەر لێیان وەردەگیرێت، یەکێکی دیکە لە داواکارییە سەرەکیەکانی کرێکاران بوو.

هـ . ب