کەسکین و تورکدۆغان بۆ هاوسەرۆکایەتیی گشتیی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) هەڵبژێردرانەوە

لە ٢٠هەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئاسایی کۆمەڵەى مافى مرۆڤ (ئیهەدە / ÎHD) دا ئۆزتورک تورکدۆغان و ئەرەن کەسکین جارێکی تر بۆ هاوسەرۆکایەتیی گشتی هەڵبژێردرانەوە.

کۆمەڵەى مافى مرۆڤ (ئیهەدە / ÎHD) ٢٠هەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە دروشمی 'لە پێشتر و لە ئێستاشەوە تێکۆشانی ئێمە بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاشتی و دیموکراسییە' بەڕێوەبرد.

لە ٢٠هەمین کۆبوونەوەى گشتیی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە)، کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، تیایدا بڕیاردرا کۆڕبەندێکی نوێ بۆ پەیڕەو و بەرنامەی کۆمەڵەکە رێکبخرێت.

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی ئیهەدە راپۆرتی لەسەر کار و دارایی و کۆنتڕۆڵی ناوەندی پێشکەشکرد. ڕاپۆرتەکە لە ئەنجومەنی گشتیدا هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ پێشێلکارییە زۆرەکانی مافی مرۆڤ لەم دواییانەدا کرا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیستێکی هەڵبژاردن بۆ پاڵێوراوان دروستکرا و لە ئەنجامدا ئۆزتورک تورکدۆغان و ئەرەن کەسکین جارێکی تر هەڵبژێردرانەوە بۆ هاوسەرۆکایەتیی گشتیی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە).

هەروەها بۆ دەستەی بەڕێوەبەریی ئیهەدە ئەم کەسانە هەڵبژێردران: ئۆزتورک تورکدۆغان، ئەرەن کەسکین، گولسەرەن یۆڵەری، ڕەهشان باتارای سامان، حسێن کوچوک باڵابان، حوسنو ئۆندۆل، خەدیجە نەجلا شەنگول، عوسمان ئیشچی، عەبدوڵا زەیتون، م. تاهیر ساچاکلدر، مەتین کلاڤوز، جیهان ئایدن، محەمەد ئاجەتن، نورای چەڤرمەن، سەڵاحەدین ئۆکچو ئۆغڵو، محەمەد ئاکەر، بەدری کوران، ئیلهان ئۆنگۆر، جەمال بابا ئۆغڵو، خەیرەدین پشکن، سەروەت ئوستون ئاک بابا، ئەرجان یلماز، گولدانە کلیچ، حەمدی بایهان و بولەند تەمەل.

ئەندامانی دەستەى ڕێزلێنان: ریحان یاڵچین بایدەمیر، ئایگول دەمیرتاش، جونیەید دورما ئۆغڵو، میتحەد جان و ئیلیاس کارا.

دەستەی کۆنترۆڵ و چاودێری: عەلی ئەکبەر کایپاک کایا، ئیسماعیل بۆیراز و زینەب جەرەن بۆزتۆپەراک.

ژ.ت