کەسوکاری بێسەروشوێن کراوان پشتگیرییان دا بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و کەسوکاری بێسەروشوێنان لە چوار شار پرسیاری کەسوکارە بێسەروشوێنکراوەکانیان کرد، هەر لە چالاکییەکاندا پشتگیری درا بە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و کەسوکاری بێسەروشوێنان لە شارەکانی ئامەد، ئێلح، جۆلەمێرگ و ئیزمیر پرسیاری چارەنووسی کەسوکارە بێسەروشوێن کراوەکانیان کرد، کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لە دوای دەستگیرکردنیانەوە چارەنووسیان نادیارە و دوایان کرد دۆسییە بۆ چارەنووسیان بکرێتەوە.

جۆلەمێرگ

لقی ئیهەدەی جۆلەمێرگ و کەسوکاری بێسەروشوێنان لە هەفتەی ١٦٤هەمینی چالاکییەکانیاندا لە شەقامی هونەری ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نووسینی "با چارەنووسی بێسەروشوێنان ڕوون بێتەوە و دۆسییەیان بۆ بکرێتەوە" و وێنەی بێسەروشوێنان بەرزکرانەوە. لە چالاکییەکەدا پرسیار لە چارەنووسی بێسەروشوێن بوو محمەد یەشار کرا.

لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی شاخی ئیهەدەی جۆلەمێرگ سیبەل چاپراز باسی چیرۆکی ژیانی محەمەد یەشاری کرد و گوتی: "بە هەموو ستەمێکەوە، محمەد یەشار لە تەمەنی گەنجی ٣٢ساڵەی خۆییدا دەستبەسەر کراو و دواتر بێسەرشوێن کرا."

ئیزمیر

لقی ئیهەدەی ئیزمیر لە کۆناک ئەسکی سومەربانک چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا پانکارتی، "ویژدان نەماوە، خاوەنداری لێبکە" و "تاوانباران ڕوونن، ونبووەکان لە کوێن؟" کرابووەوە، جگە لە بورجوگول چوبوک پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیزمیر، خەڵکێکی زۆر بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. هەروەها لە چالاکییەکەدا داوای ڕوونکردنەوەی چارەنووسی ڕدڤان قەرەکۆچ کرا کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٥ لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا بێسەروشوێن کراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێکی لێ دیار نییە.

جانر جانلی، لە بەڕیوەبەرانی لقی ئیزمیری ئیهەدە قسەی کرد و ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٩٩٤ بڕیاری دەستگیرکردن بۆ قەرەکۆچ دەرچوو، دوایین جار کە زانیاری لە ڕدڤان قەرەکۆچەوە پێگەیشتووە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٥بوو، بەڵام دوای ئەوە ئیتر هیچ زانیارییەکمان بەدەست نەگەیشتووە و داواکارییەکانمان بێ وەڵام بووە.

ئامەد

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) و بناماڵەی بێسەروشوێنکراوان بۆ هەفتەی ٨٣٨ لە بەردەم یادەوەرییەکانی مافی مرۆڤ لە پارکی کۆشویۆلۆ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا زۆرێک لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سیاسەتمەداران ئامادەی چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا، ئەرجان یڵماز، هاوسەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ قسەی کرد.

یڵماز ئاماژەی بۆ بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایگەیاند کە دەبێت بۆ چارەسەری پرسی کورد هەنگاوی خێرا بنرێت و ئێمەش پشتیوانی ئەم هەنگاوە دەکەن.

لە چالاکییەکەدا داوای سزادانی تاوانبارانی جونەیت ئایدنلاریان کرد.

ئێلح

لقی ئێلحی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنەکان بۆ هەفتەی ٦٧٤ لە بەردەم مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ لە شەقامی گوڵستان کۆبوونەوە و دەستیان بە چالاکییەکەیان کرد. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەو قوربانیانەی کە لە کاتی دەستبەسەر بووندا دیارنەمابوون، بەرزکرابووەوە، جەماوەرێکی زۆر بەشداری چالاکییەکە بوون.

 یەکێک لە بەڕێوەبەرانی لقی ئەلچی لقی ئیهەدە قسەی کرد و بەسەرهاتی تاهیر ئاسڵان و محەمەد عەلی ئاسڵانی گێڕایەوە کە لە ١ی ئاداری ٢٠٠١ دەستبەسەر و دواتر بێسەرو شوێن کران. ئەلچی ڕایگەیاند، هەتا دۆزێنەوەی تاوانباران و دادگایی کردنیان بەردەوام دەبن لە هەوڵ و چالاکییەکانیان.