کتێبخانەی گەڕۆکی ئۆجالان لە دارمستەیدە
کتێبخانەی گەڕۆکی عەبدوڵلا ئۆجالان کە هێڵ و بارودۆخی گۆشەگیری بە جیهان دەناسێنێت، لە شاری دارمستەیدە ئەڵمانیا لەلایەن پۆلیسەوە ئاستەنگکرا.
کتێبخانەی گەڕۆکی عەبدوڵلا ئۆجالان کە هێڵ و بارودۆخی گۆشەگیری بە جیهان دەناسێنێت، لە شاری دارمستەیدە ئەڵمانیا لەلایەن پۆلیسەوە ئاستەنگکرا.
کتێبخانەی گەڕۆکی عەبدوڵلا ئۆجالان بەر لە ٣ رۆژ لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کەوتە ڕێ و شار بە شار پارادیگما و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی بە هاوڵاتیان ناساند. کتێبخانەکە لە شارەکانی هیڵبۆرن، نورنبورگ، ساربروکین و مانهایم گەڕا و پشتگیریەکی گەرمی لێکرا.
گەڕێکی دیکەی کتێبخانەکە لە شاری دارمستەید بوو. کتێبخانەی گەڕۆکی بە وێنە و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خەمڵێنرا.
کتێبخانەی گەڕۆک کاتژمێر ١٣:٠٠ گەیشتنە گۆڕەپانی لودویگسپلاتز، بەڵام پۆلیسی ئەڵمانیان رێگەیان نەدان ستاندنی کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان دابنرێت. پۆلیس وەک بیانوو وشەی کوردستانی پیشاندا.
کتێبخانەی گەڕۆكی عەبدوڵلا ئۆجالان ٢٢ی نیسان رۆژی هەینی لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا دەبێت.
ف.ق